نێچیرڤان بارزانى: درێخى ناكه‌ین بۆ به‌دۆكیومێنتكردنى ئه‌نفال تا له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى به جینۆساید بناسرێن
نوچەنێت:
ئەمڕۆ شەممە (31)ى تەممووزى (2021)، نێچیرڤان بارزانى، لە پەیامەکەیدا بە بۆنەى ئەنفالکردنى بارزانییەکان، ئاماژە بەوە دەکات، "جینۆسایدكردنى بارزانی‌یان به ته‌نیا ڕاپێچكردنى پیاوان بۆ بیابانه تاریك و سامناكه‌كانى مه‌رگ نه‌بوو، دواى ئه‌وه‌ش ژنان، كچان، خوشكان و دایكانى بارزانى ده‌بوایه به‌ره‌وڕووى چاره‌نووسى سه‌خت و نادیارى ژیان ببنه‌وه و بۆ هه‌زاران منداڵى بێ باوك، ببنه باوك و باپیره و برا و ڕه‌نجێكى گه‌وره بۆ دابینكردنى بژێوى ژیان و به‌خێوكردن و په‌روه‌رده‌كردن و پێگه‌یاندنیان بكێشن."
دەقى پەیامى سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە یادى (38) ساڵەى ئەنفالکردنى بارزانییەکان:
له یادى سى و هه‌شت ساڵه‌ى ئه‌نفالكردنى بارزانییاندا، سه‌رى ڕێز و نه‌وازش بۆ گیانى پاكى هه‌شت هه‌زار مرۆڤى بێتاوانى كوردستان داده‌نوێنین كه له به‌ره‌به‌یانى 1983/7/31ـه‌وه بۆ ماوه‌ى ده ڕۆژ له ئۆردوگا زۆره‌ملێكانى هه‌ولێر له هه‌ڵمه‌تێكى ڕه‌شبگیریدا به زه‌برى چه‌ك له‌نێو ماڵ و منداڵ و خێزانه‌كانیان ده‌ستگیر كران و ئیتر هه‌رگیز و تاهه‌تایه نه‌گه‌ڕانه‌وه.
جینۆسایدكردنى بارزانی‌یان به ته‌نیا ڕاپێچكردنى پیاوان بۆ بیابانه تاریك و سامناكه‌كانى مه‌رگ نه‌بوو، دواى ئه‌وه‌ش ژنان، كچان، خوشكان و دایكانى بارزانى ده‌بوایه به‌ره‌وڕووى چاره‌نووسى سه‌خت و نادیارى ژیان ببنه‌وه و بۆ هه‌زاران منداڵى بێ باوك، ببنه باوك و باپیره و برا و ڕه‌نجێكى گه‌وره بۆ دابینكردنى بژێوى ژیان و به‌خێوكردن و په‌روه‌رده‌كردن و پێگه‌یاندنیان بكێشن و به‌رگه‌ى ژیانێكى تاڵ و سه‌ختى پڕ له فرمێسك و حه‌سره‌ت بگرن.
له‌م یاده سامناكه‌دا دروود بۆ گیانى پاكى ئه‌نفالكراوانى بارزانى و ته‌واوى ئه‌نفالكراوان و شه‌هیدانى كوردستان ده‌نێرین، به شكۆوه یادیان ده‌كه‌ینه‌وه، به‌وپه‌ڕى ڕێزه‌وه له ڕه‌نج و ماندووبوونى دایكان، هاوسه‌ران و خوشكانى ئه‌نفالكراوان ده‌ڕوانین، سوپاس و پێ‌زانین بۆ خه‌ڵكى جوامێرى هه‌ولێر، هه‌ریر و باتاس و هه‌موو ئه‌وانه‌ى دواى ئه‌نفالكردنى بارزانی‌یان، هه‌رچى له توانیاندا بوو، هاوكاریى خێزانى ئه‌نفالكراوانیان كرد و یارمه‌تییان دان.
كه‌سوكارى ئه‌نفالكراوان و شه‌هیدان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه هیچ درێخى ناكه‌ین و هه‌موو هه‌وڵێك ده‌خه‌ینه گه‌ڕ بۆ به‌دۆكیومێنتكردن و بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌نفاله‌كان له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى به جینۆساید بناسرێن و جارێكى دى گه‌لى كوردستان و مرۆڤایه‌تى به‌گشتى مه‌رگه‌ساتى وا نه‌بینن، داوا له حكوومه‌تى عیراقى فیدراڵیش ده‌كه‌ین، قوربانییان قه‌ره‌بۆ بكاته‌وه.
دووپاتی دە‌كە‌ینە‌وە كە پاراستنی دە‌سكە‌وتە‌كانی گە‌لی كوردستان تە‌نھا زامنی دووبارە‌نە‌بوونە‌وە‌ی كارە‌سات و نە‌ھامە‌تییە‌كانە، ئە‌وە‌ش بە یە‌كڕیزی و تە‌باییی نێوان سە‌رجە‌م لایە‌ن و پێكھاتە‌كانی كوردستان دە‌بێت.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2021/7/31
.jpg)


0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment