پارێزگاى هەولێر: ده‌روازه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر له‌گه‌ڵ پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق داده‌خرێن کوردستانی

نوچەنێت:

پارێزگای هه‌ولێر ڕاگەیاندراوێکى بڵاوکردۆتەوە و رایگه‌یاند، لە شەوى (3-3-2021) سه‌رجه‌م ده‌روازه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر له‌گه‌ڵ پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق داده‌خرێن و ته‌نیا رێگه‌ به‌ هاتووچۆی شانده‌ فه‌رمییه‌كان ده‌درێت.

ده‌قی راگه‌یا‌ندراوى پارێزگای هه‌ولێر:

ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتییان دەکەینەوە، ئەمشەو کاتژمێر 12ی شەو بازگەکانی پارێزگای هەولێر، لەگەڵ پارێزگاکانی دیكه‌ی ناوەڕاست و باشووری عێراق دادەخرێن، جگە لە هاتووچۆی شاندە فەرمییەکانی حکومی و دیبلۆماسی و هاوپەیمانان و ئاژانسەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان و ڕێکخراوەکان، ئەم بڕیارە هاتووچۆی هاوڵاتییانی پارێزگاکانی تری هەرێمی کوردستان لەگەڵ پارێزگای هەولێر ناگرێتەوه‌.

راگەیاندنی پارێزگای هەولێر

2021/3/3

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین

ئەمانەش ببینە