یەکەمین پێکوتەى ڤایرۆسى کۆرۆنا لە هەرێمى کوردستان بە کارهێندرا کوردستانی

نوچەنێت:

بەئامادەبوونى وەزیرى تەندروستى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، ئەمڕۆ پێنج شەممە یەکەمین کەس پێکوتەى کۆرۆناى وەرگرت، کە کارمەندێکى تەندروستییە.

جێگاى وەبیرهێنانەوەیە دواى ئەوەى ئەم هەفتەیە، لە ڕۆژى سێ شەممە یکەمین کاروانى پێکوتەى چینى کۆرۆنا گەیشتە  هەرێمى کوردستان، ئەمڕۆ دەستکرا بە هەڵمەتى بە کارهێنانى پێکوتەکە لە شارى هەولێر، وەک یەکەم شارى هەرێمى کوردستان. 
د. سامان بەرزنجى وەزیرى تەندروستى، بە ڕۆژنامەنووسانى ڕاگەیاند، بڕى ئەو ڤاکیسنەى وڵاتى چین لە ڕێگەى وەزارەتى تەندروستى عێراقەوە بۆ هەرێمى کوردستان ناردووە، (5000) هەزار ڤاکسینە، بۆ چۆنیەتى بەکارهێنانیشى، وەزارەتى ڕاهێنانى بە کارمەندانى تەندروست کردووە.

هەر ئەمڕۆش د. ئاسۆ حەوێزی، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند،  وەزارەتى تەندروسنتى بڕیارى بە کارهێنانى پێکوتەى دژی ڤایرۆسی کۆڕۆنا COVID19ی  دەرکرد بۆ سەرجەم بەڕێوەبەربەراتیە تەندروستییەکانى هەرێمى کوردستان.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین