هەپەگە: سێ گەریلا گیانیان لە دەستدا کوردستانی

نوچەنێت

راگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) کە باڵی سەربازیی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)یە، ناسنامەی سێ گەریلای ئاشکرا کرد، کە لە یەکەم رۆژی ئۆپەراسیۆنەکەی سوپای تورکیادا لە ناوچەی زاپ گیانیان لەدەستداوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە( 20/نیسان/2022) هەپەگە راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە تییدا هاتووە: لە چوارچێوەی ئەو ئۆپەراسیۆنەی کە سوپای تورکیا، ئێواره‌ی 17ی نیسان له‌ دژی هه‌رێمه‌کانی پاراستنی میدیا ده‌ستیپێکرد، ویستی هێزه‌کانی خۆی له‌ چه‌ندین شاخ جێگیر بکات، به‌ڵام له‌ هه‌موو هه‌وڵدانه‌کانیدا بێ ئه‌نجامبوو. لەیەکەم رۆژی ئەم ئۆپەراسیۆنەدا سێ گەریلا گیانیان لەدەستدا.

هەپەگە دەڵیت: له‌ چیاڕه‌ش، ئه‌شکه‌وتی برینداران، کارکه‌ر، کوڕه‌ژارۆ و وه‌رخه‌لێ سوپای تورکیا، رووبه‌ڕووی به‌رخودانی ئه‌فسانه‌یی هێزه‌کانی گه‌ریلامان بووه‌وه‌. هێزه‌کانی گه‌ریلامان له‌و گۆڕه‌پانانه‌ی به‌رخودان گورزی دژواریان له‌ داگیرکه‌ران وه‌شاند. 

بە پێی راگەیێندراوەکە، لەم شەڕەدا سێ گەریلا گیانیان لەدەستداوە، کە یەکێکیان فەرماندە بووە بەناوی سەمرا تەکین ناسراو بە شارستان فارقین، لەدایکبوی ئێلیە-ی باکوری کوردستانە، هەروەها بورهان دەمیر ناسراو بە ئاڤدار مازی لەدایکبووی ئامەد و فەرهاد ئەحمەد ناسراو بە رێدور کۆبانێ و لەدایکبوی کۆبانێ بووە لە رۆژئاوای کوردستان.   

لە رۆژی 17ی نیسانی 2022 ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی تورکیا بەناوی چنگ-قوفڵ-دەستیپێکرد. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین