وەزارەتى خوێندنى باڵا لەمەودوا سکاڵا و پێشنیازەکان بە ئۆنلاین وەردەگرێت کوردستانی

نوچەنێت:

بەپێى فۆرمێکى نوێى ئەلیکترۆنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، کە لەسەر ماڵپەڕەکەیان کاراکراوە، لەمەدوا هەموو کەسێک دەتوانێ لەڕێگەى فۆڕمى پێشنیاز و سکاڵا ئێستا هەرچ داواکار و پێشنیاریێکى هەبێت  لە رێگەى ئەم فۆڕمە بۆ وەزارەت بنێرێت.

عەباس ئەکرەم، وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى سەبارەت بە کاراکردنى فۆڕمى سکاڵا و پێشنیاز لەسەر ماڵپەڕى ئەو وەزارەتە راگەیاند، لەپێناو باشتر راییکردنى کاروبارەکانى هاونیشتمانییان و گەیاندنى سکاڵا و داواکارى و پێشنیاز و پڕۆژەی (مامۆستایان، توێژەران، پسپۆڕان، قوتابییان/ خوێندکاران، فەرمانبەران و هاونیشتمانییان) ئەم فۆڕمە بە شێوەیەکى ئۆنلاین دەخرێتە بەردەست.

وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا زیاتر روویندەکاتەوە، لە ڕێگەى ئەم فۆڕمەوە دەتوانرێت دەنگیان بگات بە لایەنە پەیوەندیدارەکانى وەزارەت و لەوێشەوە بەپێى تایبەتمەندێتیی بابەتەکە بە زووترین کات بەشێوەى فەرمى و بە ئۆنلاین وەڵام دەدرێنەوە.

هەروەک گووتیشى، هەر هاووڵاتییەک سکاڵا، داواکارى، پێشنیاز، پڕۆژەیەکى هەبێ بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا، لە رێگەی ئەو لینکەی سایتی وەزارەتەوە بە ئیمەیڵ و ژمارە تەلەفۆن دەتوانێت بابەتەکە دەستنیشانبکات کە پێکهاتووە لە سکاڵا و پێشنیاز و پڕۆژە، دواتر ئەو کەس و شوێنە دەستنیشان دەکات کە بابەتەکەی بۆ دەنێرێت و لە ماوەیەکەی کەمدا وەڵام دەدرێتەوە.

دەتوانێ سکاڵا و پێشنیاز و داواکارییەکان لەڕێگەى ئەم لینکەوە بۆ وەزارەتى خوێندنى باڵا بنێرى:

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین