سەرۆک بارزانى پیرۆزبایی لە ئیمانوێل ماکرۆن دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

ئیمانوێل ماكرۆن بۆ جاری دووەم بەسەرۆكی فەرەنسا هەڵبژێردرایەوە، بەم بۆنەیەوە سەرۆک بارزانى لە تویتێکدا خۆشحاڵى خۆى ڕاگەیاندوو و دەشڵێت، هیوادارم پەیوەندییەکانمان هەر بە هێزى بمێنێتەوە.

ئەمڕۆ (25/نیسان/2022) بەبۆنەی دووبارە هەڵبژاردنی سەرۆک ماکرۆن بۆ سەرۆکایەتیی فەڕەنسا سەرۆک مەسعود بارزانی ئەم پەیامەی لە هەژماری فەرمی خۆی لە تویتەر بڵاو کردەوە.

سەرۆک بارزانى لە تویتەکەدا نووسیوویەتى، "خۆشحاڵم بە دووبارە هەڵبژاردنەوەی بەڕێز ئیمانویل ماکرۆن بۆ سەرۆکایەتی فەڕەنسا. هیوای خێر و خۆشی بۆ گەلی فەڕەنسای دۆست دەخوازم."

هاوكات سەرۆک بارزانى ئاماژەى بەوەشکردووە، "ئومێدمان ئەوە پەیوەندی و دۆستایەتیی نێوان گەلی کوردستان و گەلی فەڕەنسا هەر بە بەهێزی بمێنێتەوە."

جێگەى ئامژەپێدانە، دواى ڕاگەیاندنى ئەنجامە بەراییەکانى فەرەنسا، لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی فەرەنسادا، ماكرۆن سەدا 57.60 دەنگەكانی بەدەستهێنا و بەسەر مارین لوپێن سەركەوت. مارین لوپێن، سەدا 42.40 دەنگەكانی بە دەستهێنا.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین