کەشناسی: بارانبارینی بە لێزمە بەردەوام دەبێت کوردستانی

نوچەنێت

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی که‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم رایگه‌یاند: سبه‌ی پێنجشه‌ممه‌ له‌کاته‌کانی پاشنیوه‌ڕۆ بارانبارینی بە لێزمەو هەورە بروسکه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە( 27/نیسان/2022) به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی که‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە: کاریگه‌ری بارانبارینی بە لێزمە و هەورە بروسکه‌ بۆ سبه‌ی پێنجشه‌ممه‌ له‌کاته‌کانی دوای نیوه‌ڕۆ به‌رده‌وامی ده‌بێت، له‌ناوچه‌ جیاجیاکانی هه‌رێم به‌شێوه‌ی پچرپچر.

بە پێی راگەیێندراوەکە، ئەم شەپۆلە له‌ناوچه‌ شاخاویه‌کان کاریگه‌ری زیاتر ده‌بێت به‌تایبه‌تی ناوچه‌ سنوریه‌کاندا. 

بڕی بارانبارین لە ماوەی 12 کاتژمێری رابردوو:

بامه‌ڕنی 10.8

بارزان 0.2

بازیان 5.4

حاجی ئۆمه‌ران 4

هه‌ڵه‌بجه‌ 5

کانی ماسی 0.4

خه‌بات 0.2

مه‌یدان 2.6

هه‌ولێر دڵۆپ

پیرمام 14.4 

سلێمانی 16.7 

چه‌مچه‌ماڵ 1 ملم

دهۆک دڵۆپ 

زاخۆ دڵۆپ

شه‌مامک  دڵۆپ 

خانه‌قین  0.5

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین