ڤیدیۆیه‌كى ده‌گمه‌نى سه‌رۆكى هه‌رێمى کوردستان له‌كاتى راپه‌ڕین کوردستانی

نوچه‌نێت:

ئه‌مڕۆ یادى راپه‌ڕینه‌ مه‌زنه‌كه‌ى هه‌رێمى كوردستانه‌ كه‌ خه‌ڵكى كوردستان و هێزى پێشمه‌رگه‌ تێیدا به‌شداربوون و به‌م بۆنه‌یه‌ ڤیدیۆیه‌كى ده‌گمه‌نى نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌كاتى به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى بریندارانى راپەڕینەکە لە نه‌خۆشخانه‌یه‌ك بڵاوده‌بێته‌وه‌.

پێشتر ڤیدیۆیه‌كه‌ له‌لایه‌ن كه‌ناڵى رووداوه‌وه‌، بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ و له‌ ڤیدیۆیه‌كه‌دا نێچیرڤان بارزانى برینداره‌كان له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌ك به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه‌ و له‌و كاته‌دا ده‌بینى چه‌ند سه‌ربازێكى سوپاى عێراق بریندارن و له‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌ن، سەردانى ئەوانیش دەکات.

نێچیرڤان بارزانى هه‌ڵوێستێكى مرۆڤایه‌تى نیشان ده‌دات و به‌ روویه‌كى خۆش له‌ ئه‌حواڵیان ده‌پرسێ و به‌كارمه‌ندانى ته‌ندروستى ده‌ڵێ: "پرسیارى ته‌ندروستیان بكه‌ن بزانن چۆنن". دواتریش به‌سه‌ربازه‌ عه‌ره‌به‌كان ده‌ڵێ، "هیواى سه‌لامه‌تى و سه‌ركه‌وتنیان بۆ دەخوازم و براى ئێمه‌ن و فه‌رقیان نییه‌".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین

ئەمانەش ببینە