یەکێتى مانگى داهاتوو بڕیار لەسەر دیدارى گشتى دەدات کوردستانی

نوچەنێت:

دیدارى یەکێتى کە بەدروشمى (نوێبوونەوە و چاکسازى) دەستپێکردبوو، دوێنێ وەک کۆتا دیدار لە سەرجەم شار و دەڤەرەکان، دیدارى یەکێتى لە سلێمانى کۆتایی بە کارەکانى هێنا و وا بڕیارە لە مانگى پێنجى ئادارى داهاتوو، ڕۆژێک بۆ دیدارى گشتى یەکێتى دیاری بکرێ.

یەکێتیى نیشتیمانیى کوردستان، لە ناوەڕاستى مانگى سێى ئەمساڵ لەسەرجەم مەڵبەندەکان زنجیرەیەک دیدارى  دەستى پێکرد و بۆ وەرگرتنى ڕەخنە و پێشنیارەکان، کە دواتر لە ڕێگەى (15) لیژنەوە کە پێشتر پێکهێندرابوون، بۆ دیدارى گشتیى یەکێتى ئامادە دەکرێت.

بە وتەى بەرپرسانى ئەم حیزبە ئامانجى دیدارەکان هەوڵێکە بۆ نوێبوونەوە و چاکسازی و بەهێزکردنى پێگەى یەکێتى.

دوێنێ دیدارى سلێمانى وەک کۆتا دیدار ئەنجامدرا و د. رەزا حەسەن، ئەندامی دیداری یەکێتی، بە رووداوی راگەیاند، ئەم دیدارنە بۆ نوێبوونەوەیە، لە دوای کۆنگرەی چوارەمەوە یەکێتی بە گڕوتینێکی نوێ هاتە پێش، بۆیە دەمانەوێت بە هەمان گڕوتینەوە پێشبکەوین و خزمەتی خەڵک بکەین.

 جێگەى ئاماژەپێدانە، دواى ئەوەى دواى ئازاد تۆفیق لە دیدارى یەکێتى لە هەڵەبجە ڕەخنەى لە حیزبەکەى گرت، ڕۆژى (19/نیسان/2022) لەگەڵ سێى بەرپرسى دیکەى یەکێتى، ئارێز عەبدوڵا ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی، ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە و بێستون سابوراوایی ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی لەلایەن مەکتەبی سیاسیی یەکێتى، بەبڕیاری بافڵ تاڵەبانی ئاگادارکرانەوە، کە بە پێچەوانەى یەکێتى ڕەفتاریان کردووە و ئەمە دوا ئاگادارکردنەوە دەبێت.

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین