ئه‌ردۆغان له‌ ساڵى 2021 هێرشى زیاتر ده‌كاته‌ ‌سه‌ر سنوورى هه‌رێمى كوردستان کوردستانی

میدیاى فڕه‌نسى:

نوچه‌نێت

دوو رۆژنامه‌ى فڕه‌نسى راپۆرتیان له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانى ده‌ستوه‌ردانى ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانى سه‌رۆكى توركیا له‌ كاروبارى ناوچه‌كه‌ بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و گوتوویانه،‌ له ‌ساڵى نوێ هه‌ڵمه‌ته‌كانى ئه‌ردۆغان فراوانتر ده‌بێت و به‌ تایبه‌تى بۆ هه‌رێمى كوردستان ته‌نیا به‌ بۆردمان وازناهێنێ.

رۆژنامه‌كانى لۆفیگارۆ و لۆمۆندى فڕه‌نسى راپۆرتیان له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانى توركیا له‌ ده‌ستوه‌ردانى كاروبارى وڵاتانى وه‌ك لیبیا ، سووریا، عێراق، كاراباخ بڵاوكردووه‌ته‌وه‌.

رۆژنامه‌ى لۆفیگارۆ پێشتر له‌سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه‌ كورته‌ى راپۆرتێكى له‌سه‌ر هه‌وڵه‌ فراوانخوازییه‌كانى ئه‌ردۆغان بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، كه‌چى ئه‌مڕۆ میدیاكانى عه‌ره‌بى پوخته‌ى راپۆرته‌كانیان بڵاوكردووه‌ته‌وه‌.

له‌ راپۆرته‌كه‌دا هاتووه‌، “وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت هیچ شتێك ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ناوه‌ستێنێ، دواى ئه‌وه‌ى به‌ ده‌ستوه‌ردانه‌ سه‌ربازییه‌كانى له‌ سووریا و لیبیا و قه‌وقاز مه‌ست بووه‌ و ئێستا له‌سه‌ره‌تاى ساڵى 2021 چاوى بڕیوه‌ته‌ باكوورى عێراق كه‌ زۆربه‌ى دانیشتووانى كوردن و ئه‌مه‌یش نوێ نییه‌”.

دواتر باس له‌وه‌ ده‌كات مه‌به‌ستى بۆردمانه‌كان نییه‌، كه‌ ئه‌مه‌ كۆنه‌ و بۆ هه‌شتاكانى سه‌ده‌ى رابردوو ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ ئه‌و كات سه‌دام حوسێن رێگه‌ى به‌ توركیا بۆ لێدانى هێزه‌ كوردییه‌كان پێنج كیلۆمه‌تر بچێته‌ خاكى باكورى عێراقه‌وه‌.

لۆفیگارۆ پێشبینى ئه‌وه‌ ده‌كات له‌ چه‌ند مانگى داهاتوودا ئۆپراسیۆنێكى گه‌وره‌ له‌ لایه‌ن توركیاوه‌ بۆ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێوه ‌بچێت و ته‌واوى سنووره‌كان له‌ په‌كه‌كه‌ پاك بكرێنه‌وه‌ و هێزه‌كانى توركیا به‌ره‌و لێدانى قه‌ندیل بچن.

له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌تى توركیا رۆژنامه‌ى لۆمۆندى فڕه‌نسى به ‌دوورى ده‌زانێ په‌یوه‌ندى نێوان توركیا ویه‌كێتى ئه‌وروپا له‌سه‌ر دۆسیه‌كانى سووریا و لیبیا و كاراباخ ئاسایى ببێته‌وه‌. رۆژنامه‌كه‌ سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵمه‌ته‌كانى توركیا له‌ دژى كوردستانى رۆژئاوا ده‌ڵێ، ” له‌ساڵى 2016 وه‌ توركیا به‌ ناڕه‌وا له‌دژى كورد ده‌ستده‌خاته‌ ناو كاروبارى سووریا”.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین