هەرێمى کوردستان بەنزین لە دەرەوە هاوردە دەکات کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

بەبڕیارى مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان بەنزین لە دەرەوەى هەرێمى کوردستان هاوردە دەکرێت و پێویستە کوالێتى بەنزینەکە بەپێى ئەو مەرجانە بێت کە حکوومەتى هەرێم دیاریکردووە.

ئەمڕۆ شەممە (7/ئایار/2022) بەڕێوەبەری سوتەمەنی ھەولێر، ئاری کاکە شین، بە ماڵپەڕى (PDK)ـى پارتى ڕاگەیاند، بە بڕیاری سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەنزین لە دەرەوە ھاوردە دەکرێت، بەڵام پێویستە ھاوردەکردنی بەنزینەکە بەجۆرێک بێت کوالێتەکەی باش بێت و بەنزینی خراپ نەبێت و کوالێتەکەی ھاوشێوەی بەنزینی کار بێت.

ئارى کاکەشین پێیوایە، هاوردەکردنى بەنزین  لە دەرەوە بۆ هەرێمى کوردستان، دەبێتە هۆى دابەزینى نرخى بەنزین لە بەنزینخانەکان.

بەڕێوەبەری سوتەمەنی ھەولێر ئاماژە بەوەدەکات، لە ئێستا بەغدا ناردنى بەنزینى بۆ هەرێمى کوردستان ڕاگرتووە. دەشڵێت، ئێمە بەردەوام چاودێرى بەنزینخانەکان دەکەین ھەر کەسێک بەنزینی خراپ بفرۆشێت سزا دەدرێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین