حکومەتی هەرێم: تا کۆتایی ئەم هەفتەیە وەڵامی وەزارەتی نەوت دەدەینەوە
نوچەنێت
ئەمڕۆ یەکشەممە( 8/ئایار/2022)ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە: دوای سه‌ردانی شاندی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بۆ به‌غدا و کۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی نه‌وتی فیدراڵ، وه‌زاره‌تی نه‌وتی فیدراڵ رەشنوسێکی بۆ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ناردووه که ئێستا حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان سه‌رقاڵی خوێندنەوەیەتی و تاوەکو کۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه به فه‌رمی وه‌ڵامی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق دەدەنەوە، هه‌روه‌ها له چوارچێوه‌ی ده‌ستوور کاری به یه‌کەوە‌یی و هاوئاهەنگی گفتوگۆکانیان به‌رده‌وام ده‌بێت.
لەبارەی جێبەجێکردنی بڕیاری دادگەی فیدراڵی عێراق سەبارەت بە دۆسیەی نەوت و غازی هەرێمی کوردستان ئومێد سەباح دەڵێت:هەڵوێستی هەرچوار سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کورستان روونە، پێشتریش لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە جەختی لێکراوەتەوە.
د. ئومێد سەباح جەخت لەوەدەکاتەوە: حکومەتی عێراق سەبارەت بە بڕیارەکانی دادگەی فیدراڵی مامەڵەی بژاردەکردن دەکات بۆ نمونە، دادگەی فیدراڵی [عێراق] لە ساڵی 2019 بڕیارێکی سەبارەت بە پێناسەکردنی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان و جێبەجێکردنی ماددەی 140 و پابەندکردنی حکومەتی فیدراڵی بۆ جێبەجێکردنی ئەو ماددەیە دەرکردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا ئەو بڕیارەی دادگەی فیدراڵیی [عێراق] جێبەجێنەکراوە و هیچ بەدواداچونێکیش نەکراوە لەلایەن هیچ دامودەزگایەکی حکومەتی فیدراڵی بۆ جێبەجێکردنی ئەو بابەتە.
سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان رونیکردەوە، ئەو نمونەیە ئەوە دەردەخات جۆرێک لە بژاردەکردنی بڕیارەکان و سوچگرتنی هەرێمی کوردستان هەیە سەبارەت بەو بابەتانە. بۆیە جەخت لەسەر مافە دەستورییەکانی خۆمان دەکەینەوە و دەستبەرداری ئەو مافە دەستوورییانە نابین.

.jpg)


0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment