مه‌سرور بارزانى بۆ ئافره‌تانى كوردستان : حكومه‌ت رووبه‌ڕووى هه‌ر جیاكارییه‌كى ره‌گه‌زیى ده‌بێته‌وه
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ دووشه‌م به بۆنه‌ى هه‌شتى مارسه‌وه مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان په‌یامێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه و دووپات له‌سه‌ر گرنگى رۆڵى ژنان له كوردستان ده‌كاته‌وه كه ئه‌مه‌ى خواره‌وه ده‌قه‌كه‌یه‌تى:
لە یادی هەشتی مارس، رۆژی جیهانیی ئافرەتان، گەرمترین پیرۆزبایی لە ئافرەتانی کوردستان و جیهان دەکەم. بە پێزانینەوە لە خەبات و تێکۆشانی ئافرەتانی کوردستان دەڕوانین لە پێناو یەکسانیی و دادپەروەری کۆمەڵایەتیدا.
بەشداریی ئافرەتانی کوردستان، لە بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کوردستان و ڕووبەڕووبوونەوەی ستەم و داگیرکاری‌دا، مایەی شانازییە و ئافرەتانی کوردستان، هەمیشە نموونەی قوربانیدان و خۆڕاگری و داکۆکیکردن بوون لە مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان.
حکومەتی هەرێمی کوردستان، پابەندبوونی خۆی بە ڕووبەڕووبوونەوەی هەر جیاکارییەکی ڕەگەزی و پەراوێزخستنی رۆڵی ئافرەتان، دووپات دەکاتەوە. پشتیوانیی لە ڕۆڵی کارا و شایستەی ئافرەتانی کوردستان دەکەین لە بوارە جیاکانی کۆمەڵگە و دامەزراوەکانی حکومەتدا، لە چوارچێوەی داکۆکیکردنمان لە مافەکانی مرۆڤ بە گشتی و مافەکانی ئافرەتان بە تایبەتی، بە ئاراستەی بنبڕکردنی تووندوتیژی و چەسپاندنی بنەماکانی یەکسانیی و لێبوردەیی لە ناو خێزان و کۆمەڵگەدا.
شکۆدار بێت هەشتی مارس ، ڕۆژی جیهانیی ئافرەتان.
هیوای سەرکەوتن بۆ خەباتی ئافرەتانی کوردستان دەخوازم .
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment