بۆ به‌رده‌وامبوونى كاره‌با عێراق رێككه‌وتنێكى نوێ له‌گه‌ڵ ئێران ده‌كات کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

عێراق و ئێران له‌سه‌ر ئه‌وه‌ رێككه‌وتن بڕى پێدانى گازى سروشتى ئێران بۆ عێراق زیاد بكرێت، له‌ به‌رانبه‌ردا عێراق ملیارێك و 600 ملیۆن دۆلار قه‌رزه‌كه‌ى به‌ ئێران بداته‌وه‌.

ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى ئه‌لعه‌ره‌بیه‌ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 12ى ئایارى 2022 بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، بۆ به‌رده‌وامبوونى كاره‌با له‌ وه‌رزى هاوینى عێراق، ئه‌م وڵاته‌ رێككه‌وتنێكى نوێى له‌گه‌ڵ ئێران كردووه‌. 

عادل كه‌ریم وه‌زیرى كاره‌باى عێراق به‌ وه‌كاله‌ت له‌ لێدوانێكیدا ده‌ڵێ، "له‌سه‌ر ئه‌وه‌ رێككه‌وتوون له‌ چوار مانگى هاویندا رۆژانه‌ 50 ملیۆن مه‌تر سێجا گاز به‌ عێراق بدرێت". ئه‌و به‌رپرسه‌ روونیشى كردووه‌ته‌وه‌، له‌به‌رانبه‌ردا ئێران داواى ملیارێك و 600 ملیۆن دۆلار له‌ عێراق ده‌كاته‌وه‌، ئه‌م بڕه‌یش تا مانگى داهاتوو به‌ ئێران ده‌درێته‌وه‌.

له‌ وه‌رزى زستان عێراق رۆژانه‌ 10 ملیۆن تا 20 ملیۆن مه‌تر سێجا گاز له‌ ئێرانه‌وه‌ هاورده‌ ده‌كات، ئێستایش 38 ملیۆن مه‌تر سێجا. ئامانجى عێراق ئه‌وه‌یه‌ بتوانێ له‌ وه‌رزى هاویندا كاره‌با دابین بكات، چونكه‌ له‌ زۆربه‌ى شاره‌كانى ئه‌م وڵاته‌ پله‌ى گه‌رما بۆ 50 پله‌ به‌رز ده‌بێته‌وه‌.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین