ناتۆ: لە بیر لە چارەسەرکردنی نیگەرانییەکانی تورکیا دەکەینەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

جێگری بەرپرسی گشتی ناتۆ رایگەیاند: بەدواداچون بۆ نیگەرانییەکانی تورکیا لەبارەی پەیوەستبونی فینلەندا و سوید بە ناتۆوە دەکەن.

بە گوێرەی هەمشەهری ئۆنلاین، میرتشا جیوانا، جێگری بەرپرسی گشتی ناتۆ دەڵێت: دڵنیایە لەوەی کە نیگەرانییەکانی تورکیا لەبارەی پەیوەستبونی هەردوو- وڵات، فینلەندا و سوید شایانی بەدواداچونە. 

جیوانا لە کاتی چوونەژورەوە بۆ کۆبوونەوەی بەرلین جەختی لەوەکردەوە: تورکیا هاوپەیمانێکی گرنگە و نیگەرانییە باس کراوەکان، بابەتێکن کە لەنێوان دۆستان و هاوپەیمانان دێنە بەرباس.

جیوانا دەشڵێت: دڵنیام لەوەی ئەگەر ئەم وڵاتانە بڕیاری ئەندام بون لە ناتۆ بدەن، ئێمە دەتوانین پێشوازیان لێ بکەین، تاکو تەواوی مەرجەکان بۆ هەموو لایەک بێتەدی. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین