پۆلیسى سلێمانى: لێکۆڵینەوەکان لەسەر هۆکارى گیانلەدەستدانى لیا بەردەوام دەبێت کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی لەڕوونکردنەوەیەکدا ڕایدەگەیێنێت، لە بارەی گیانلەدەستدانی لیا عەلی تەمەن 10 ساڵ لێکۆڵینەوەکانیان بەردەوامە.

ئەمڕۆ هەینى (20/ئایار/2022) پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاند، "لە بارەی گیانلەدەستدانی لیا عەلی، پۆلیسی سلێمانی، لە سەرەتای رووداوەكەوە لێكۆڵینەوەكانی دەسپێكردووەو سەرجەم كامێراكانی چاودێریی وەرگیراون و سەیر كراونەتەوە، بە بڕیاری دادوەر خاوەن ماڵی رووداوەكە، بانگهێشتی دادگا كراوە و لێكۆڵینەوەی لە گەڵدا كراوە و بە سپاردە ئازاد كراوە."

پۆلیسى سلێمانى زیاتر روونیدەکاتەوە، "لەئێستاشدا بەبڕیاری دادوەر و بە ئامادەبوونی مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی راپەڕین و تیمەكانی بەشی پۆلیسی بەڵگەی تاوان و پزیشكانی دادوەری تەرمی كۆچكردوو لەناو گۆڕەكەی دەرهێنراوەتەوە و لە پزیشكی دادوەری سلێمانییە، توێكاریی بۆ لاشەكەی دەكرێت و لێكۆڵینەوەش لەرووداوەكە بەردەوام دەبێت."

ئەوەش هاتووە، "بەداخەوە هەندێ لەدەزگای راگەیاندن و میدیایی، هەواڵ لەسەر گیانلەدەستدانی لیای 10 ساڵ بڵاودەكەنەوە، بێ گەڕانەوە بۆ لێدوانی پۆلیسی سلێمانی، كە ئەمەش زیان بەلێكۆڵینەوەكانی پۆلیس دەگەیەنێت."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین