سەرۆک نێچیرڤان بارزانى پێشوازى لە درێژکردنەوەى ئەرکى یونامى لە عێراق دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کورستان ڕایدەگەیێنێت، پێشوازى لە درێژکردنەوەى ئەرکى یونامى لە عێراق دەکەین. هەروەها پشتیوانى لە داواى ئەنجوومەنى ئاسایشى نێودەوڵەتى دەکات، لەسەر بەردەوامیدان بە دیالۆگى نێوان هەولێر – بەغدا.

ئەمڕۆ هەینى (27/ئایار/2022) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە هەژمارى خۆیدا لە تۆڕى کۆمەڵایەتیى تویتەر لە تویتێکدا دەڵێت، سوپاسى نەتەوەیەکگرتووەکان کرد بۆ درێژکرنەوەى ئەرکى یونامى لە عێراق.

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى لە بەشێکى ترى تویتەکەیدا نووسیویەتى، پێشوازی لە داواکاریی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەکەم لە بەغدا و هەولێر بۆ ئەنجامدانی دیالۆگی بەردەوام و رێکخراو بۆ چارەسەرکردنی تەواوی پرسە سەرەکییەکان، بە گوێرەی دەستووری عێراق.

جێگەى ئاماژەپێدانە، هەفتەى ڕابردوو سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە نامەیەکدا داواى لە نەتەوەیەکگرتووەکان کرد، ڕۆڵى زیاتر ببینین لە چارەسەرکردنى کێشەکانى نێوان هەولێر ـ بەغدا.

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین