پۆلیسى سلێمانى پێنج کەس بە تۆمەتى ڕفاندنى پاسەوانێک دەستگر دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

پۆلیسى سلێمانى لەسەر ڕفاندى هاووڵاتییەک، پێنج کەس دەستگیر دەکات، دەشڵێت، لە ماوەى (24) کاتژمێر سەرجەم تۆمەتباران دۆزراینەوە.

ئەمڕۆ هەینى (27/ئایار/2022) پۆلیسى سلێمانى ڕاگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، "دوای ئەوەی هاوڵاتیەك سكاڵای لەبەشی پۆلیسی شارەزوور تۆمار كرد كە وا لە لایەن چەند كەسێكەوە رفێندراوەو ئازاردراوەو بریندار كراوە ، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی شارەزوور لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكرد."

پۆلیسى سلێمانى لە ڕاگەیێندراوەکەیدا ئاماژە بەوەدەکات، دواى لێکۆڵێنەوە، "توانرا لەماوەی كەمتر لە 24 سەعاتدا سەرجەم تۆمەتباران بدۆزرێنەوەو دەستگیربكرێن."

ئەو پێنج تۆمەتبارەى دەستگیرکراون بەتۆمەتی رفاندنی هاوڵاتییەك بە ناوەکانى، (ه ، ع ، م لەدایكبووی 1988)، (أ،أ، ر لەدایكبووی 2002)، (ب ، م ، ح لەدایكبووی 2000)، (أ ، ت ، ع لەدایكبووی 1999)، (ش ، ت ، گ لەدایكبووی 2004 ).

ئەوەش لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، "دوای لێكۆڵینەوەكان دەركەوتووە هۆكاری رفاندنی سكاڵاكار بۆ ئەوە دەگەرێتەوە كە سكاڵاكار پاسەوانی باخچەیەكە و یەكێك لە تۆمەتباران درەنگانێكی شەو ویستویەتی بچێتە ناو باخچەكەوە پاسەوانەكە ڕێگەی نەداوە، دواتر تۆمەتبار لەگەڵ چوار تۆمەتباری تر هەڵیانكوتاوەتە سەر سكاڵاكارو رفاندویانە و ئازاریان داوەو برینداریان كردووە."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین