قوباد تاڵەبانى: هەوڵى کوشتنى سەرۆکى یەکێتى دراوە کوردستانی

نوچەنێت:

سەرپەرشتیارى دیدارى یەکێتى، لەوتارى دەستپێکردنى دیدارەکە دەڵێت، لە دواى کۆنگرە هەوڵى کوشتنى سەرۆکى حیزب  درا و بافڵ تاڵەبانیش وەک سەرۆکى یەکێتى ناوى دەهێندرێت.

ئەمڕۆ شەممە (28/ئایار/2022) قوباد تاڵەبانى، سەرپەرشتیارى دیدارى یەکێتى لە وتارێکدا، سەبارەت بە دەستپێکردنى دیدارى یەکێتى ڕاگەیاند، ئەوەی دەمانەوێ لە دیداری یەکێتی بیکەین تەواوکردنی کارەکانی کۆنگرەیە.

قوباد تاڵەبانى ئەوەشى گووت، بە سەرۆکایەتیی سەرۆک بافڵ تاڵەبانی دواى کۆنگرە توانیمان ئارامی بۆ نێو حیزب بگەرێنینەوە.

سەبارەت بە کێشەکانى هەشت تەمووز ساڵ ڕابردوو و چەند کێشەکى دیکە ناو خۆى یەکێتى، سەرپەرشتیارى دیدارى دەڵێت، لە دوای کۆنگرە هەوڵدرا سەرۆکی حیزبەکەمان بکوژرێت.

لە بەشێکى ترى قسەکانى ئەوەشە گووت، پێویستە داڕشتنێکی راستگۆیانە بۆ سیاسەتی حیزبەکەمان بکەین، وە نەیارەکانمان دڵیان بەوە خۆشە کە یەکێتی دۆخی خراپە، بەڵام قسەیەکی مام جەلالتان بە بیردەهێنمەوە، سەفین لەبن بێت یەکێتی لەبن نایەت.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین