تۆمەتبارێک دەستگیرکرا بە تاوانى شێلانى ئافرەت و منداڵێک کوردستانی

نوچەنێت:

پۆلیسى سلێمانى ئاشکراى دەکات، ئەو کەسەى تاوانبار بوو بە شێلانى ئافرەت و منداڵێک بە ئۆتۆمبێل، دواى هەڵاتنى توانرا ئەمڕۆ دەستگیر بکرێ.

ئەمڕۆ یەکشەممە (29/ئایار/2022) پۆلیسى لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، هێزەکانیان تۆمەتبارێكسام دەستگیركرد كە بە ئۆتۆمبێل لەژن و منداڵێكی دابوو و هەڵاتبوو.

پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى لە ڕاگەیێندراوەکەدا ڕوونیکردۆتەوە، دواى هێنانى دوو بریندار بۆ نەخۆشخانەى شار، "بە ڕووداوی هاتووچۆ بریندار بوون، دەستبەجێ‌ هێزەکانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكرد و دوای گەڕان و بەدواداچوونەكان توانرا ئەو ئۆتۆمبێلە بدۆزرێتەوە كە ڕوداوەكەی پێ ئەنجام دراوە، هەروەها تۆمەتبارەکەشیان دەستگیرکرد كە شۆفێری ئۆتۆمبێلەكە بووە، لەو ژن و منداڵەی داوەو هەڵاتووە."

ئەوەش هاتووە، "لەئێستادا تۆمەتبار (ب، ح، ك) لەدایكبووی (1970) بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین