شوێنەواری شارێکی دێرین لە پارێزگای دهۆک دۆزرایەوە کوردستانی

چنار خۆشناو: نوچەنێت

بەهۆی کەمبوونەوەی بەنداوی موسڵ و کشانەوەی ئاوەکە، شوێنەواری شارێکی دێرین دەرکەوت کە مێژووەیەکەی بۆ 3400ساڵ لە مەوپێش دەگەڕێتەوە.

ئەمڕۆ پێنج شەممە( 2/حوزەیران/2022) دکتۆر بێکەس جمالدین، بەڕێوەبەری شوێنەوارو کەلە پوری پارێزگای دهۆک لە لێدوانێکی تایبەتدا بە نوچەنێتی راگەیاند: لە ئەنجامی کەمبوونەوەی ئاوی بەنداوی موسڵ وهەڵکۆڵینی شوێنەوارێک لە شوێنی کەمونە، بەهاو بەشی لەگەڵ زانکۆی توپینگن و فرایبورگ و ڕێکخراوی شوێنەواری کوردستان. شارێکمان لە سەر لێواری ڕوباری دیجلە دۆزیەوە. 

سەبارەت بە مێژووی شارەکە دکتۆر بێکەس دەڵێت" مێژووی ئەم شارە بۆ سەردەمی ئیمپڕاتۆریەتی میتانی، بۆ پێش "3400" ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە. ئەم شارە بەهۆی وشکە ساڵی و نزم بونەوەی ئاستی ئاو لە بەنداوی موسڵ دەرکەوتەوە".

بە پێی زانیارییەکانی دکتۆر بێکەس، لەساڵی "1985" کە بەنداوی موسڵ دروست کرا نزیکەی "60"  شوێنەوار کەوتنە  بەر ئەو بەنداوە .  لە ساڵی "1990" کە بەنداوەکە پڕ ئاو کرا ئەو هەموو شوێنەوارانە ژێر ئاو کەوتن چەندین گوندی کوردستان بەهۆی ئەو بەنداوانە ون بون . یەکێک لەم گوندانە گوندی کەمونە بوو. ئەوەشی راگەیاند کە "لە سنوری پارێزگای دهۆک چەندین شوێنی شوێنەواریمان دۆزیتەوە و تۆماریشمان کردون. هەروەها چەندین ئاسەواری کۆنمان دۆزیوەتەوە وپاراستومانن".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین