نێچیرڤان بارزانى: پێشكه‌وتنەکان ئەوەندە خێران چیتر ناتوانین دەست بە میتۆدى کۆنى پەروەردە بگرین
نوچەنێت:
ئەمڕۆ یەکشەممە (19)ى ئەیلوولى (2021)، نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە کۆنفرانسى پەروەردەیى زانکۆى ئەمەریکی – کوردستان لە دهۆک، لە وتارەکەیدا ئەم جۆرە کۆنفرانسەى بە گرنگى وەسفکرد و گووتیشى، "پێشكه‌وتن و په‌ره‌سه‌ندنه‌كان ئه‌وه‌نده خێران، ڕوون و ڕه‌وانه كه ئێمه چیتر ناتوانین و ناكرێت ده‌ست به شێواز و میتۆدى كۆنى په‌روه‌رده و فێركردنه‌وه بگرین و له‌سه‌رى به‌رده‌وام بین."
دەقى وتارى نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان:
به‌یانیتان باش، به خێر بێن..
جەنابی سەرۆك وەزیران، سەرۆكی زانكۆ، ئامادەبووانی بەڕێز، هەموو لایەكتان بەخێر بێن. پێومایە ماوەیەك، زیاتر لە ساڵێك لەمەوبەر و له‌وانه‌یه زیاتریش بێت، لەگەڵ سەرۆكی زانكۆ ئەم بابەتەی پەروەردەمان باس دەكرد كە چی گرنگە بكرێت و ئەو ڕیفۆرم و كارانەی پێویستە لە پەروەردەدا بكرێت، بكەوێتە بەر باس و لێكۆڵینەوە. خۆشحاڵم كە هەندێك لە ئامادەبووان دەبینم پێشتر بە جددی كاریان لەسەر ئەم بابەتە كردووە و لێرە ئامادەن و بێگومان ئەم كۆنفرانسە دەوڵەمەندتر دەكەن.
دەمەوێ وەك خۆم شتێكتان پێ بڵێم، بۆ من ئەم كۆنفرانسە ئەوەندە گرنگ بوو كە لە سەفەر بووین و هەموو داکۆکیم لەسەر ئەوە بوو كە چۆن بتوانم لە كاتی خۆیدا بگەمە ئەم كۆنفرانسە، واتە هەموو شتێكم كرد بێ ئەوەی بچمە ناو وردەكاری، تەنیا بۆ بەشداریكردن لەم كۆنفرانسەدا و بە ڕاستی زۆر خۆشحاڵم كە ئەمڕۆ بەشدارم لەم كۆنفرانسەدا و هەموو لایەكتان بەخێربێن.
ئەم كۆنفرانسە بابه‌تێكى زۆر گرنگ و پێویستە بۆ ئێستا و بۆ داهاتووى نه‌وه‌كانمان، پێكه‌وه كۆمانده‌كاته‌وه. په‌روه‌رده بنه‌ماى سه‌ره‌كیى هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى پێشكه‌وتووه. سیستمێكى دروستى په‌روه‌رده‌یى، گه‌ره‌نتیى ئێستا و داهاتووى گه‌شى نه‌وه‌كانمانه.
سیستمى په‌روه‌رده‌یى و خوێندن له هه‌رێمى كوردستان، هه‌ر له باخچه‌ى ساوایانه‌وه تا قۆناغه‌كانى خوێندنى بنه‌ڕه‌تى و ئاماده‌یى، زانكۆیى و خوێندنى باڵا، پێویستى به پێداچوونه‌وه‌یه‌كى جددى و ڕیشه‌یییه. پێویستى به چاككردن و چاكسازییه، به شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ پێوه‌ره زانستى و ستاندارده جیهانییه‌كانى ئه‌مڕۆى خوێندن و په‌روه‌رده‌دا بگونجێت و بتوانێت ته‌با و هاوشانى ئه‌و پێشكه‌وتنه خێرایانه بێت كه ڕۆژانه له هه‌موو بواره‌كانى ژیاندا دێتە پێش.
زانست و ته‌كنه‌لۆژیا هێنده خێرا پێشده‌كه‌ون، ئه‌گه‌ر به خۆمان نه‌كه‌وین و هه‌وڵ نه‌ده‌ین له‌گه‌ڵیاندا بڕۆین، ده‌مێنینه‌وه. خراپیش ده‌مێنینه‌وه! پێشكه‌وتنى زانستى و ته‌كنه‌لۆژى، چه‌مك و به‌ها و تێگه‌یشتنى نوێش له‌گه‌ڵ خۆیاندا ده‌هێنن و دۆخى ئابوورى و كۆمه‌ڵایه‌تى و سیاسیى نوێ دروست ده‌كات.
پێشكه‌وتن و په‌ره‌سه‌ندنه‌كان ئه‌وه‌نده خێران، ڕوون و ڕه‌وانه كه ئێمه چیتر ناتوانین و ناكرێت ده‌ست به شێواز و میتۆدى كۆنى په‌روه‌رده و فێركردنه‌وه بگرین و له‌سه‌رى به‌رده‌وام بین. تا ڕۆژێك زووتر بكه‌وینه خۆ و ده‌ست به چاككردن و چاكسازى له كه‌رت و سیستمى په‌روه‌رده‌دا بكه‌ین، ئه‌وه‌نده زووتر ده‌گه‌ینه كاروانى كۆمه‌ڵگه پێشكه‌وتوو لە جیهاندا. ئه‌وه‌نده شوێن و پێگه‌یه‌كى باشتر له داهاتووى نزیك و دووردا بۆ وڵاتەكەمان دەستەبەر دەكەین.
به‌ڕێزان..
ده‌كرێت دەستپێشخەریەکی وەک ئەم کۆنفرانسەی ئەمڕۆ لە دهۆك، هەنگاوێکی گرنگ و بەتین و بڕیاردەرانە بێت، ئەگەر پێکەوە، بوێرانە بیر و ئەندێشەمان بخەینە گەڕ بۆ دیاریکردنی گرفتەکانمان لەم بوارەدا. دیاریکردنی گرفتی پەروەردە، خوێندن و خوێندنی باڵا، دەبێ لە چوارچێوەی گۆڕانکاریی کۆمەڵایەتی، ئابووری، سیاسی، ئاسایش و تەکنەلۆژیی نوێ‌دا بێت.
پیشە و شارەزاییی بیست یان سی ساڵ لەمەوبەر، لەوانەیە ئێستا هەمان ڕۆڵ لە ژیانی زۆر کەس لە ئێمەدا نەبینێت! ئەمە پرۆسەیەکی سروشتیی گۆڕانکاریی کۆمەڵایەتییە. پرۆسەی هەڵسەنگاندن و پێداچوونەوە و دەستنیشانکردنی کەموکورتیمان، واتاى باوەڕبەخۆبوونى ئێمه ده‌گه‌یه‌نێت. واتا وەک حکوومەت و وەزارەتی به‌رپرس و په‌یوه‌ندیدار، وەک گەل و تاکی ئەم نیشتمانه، لەگەڵ خۆماندا ڕاستگۆ دەبین.
دەبینین لە وڵاتانی پێشکەوتووی خاوەن تەکنەلۆژیای هەرە نوێ و سەرمایەی خەیاڵی، شارەزا و پسپۆڕی لێهاتوو لە زۆر وڵاتی دووره‌وه دەهێنن، یا ئەوان خۆیان ڕوو لەو وڵاتانی دەرەوە دەکەن.
بۆ؟! .. ..
بۆچی خەڵکی هیندستان، چین و کۆریای باشوور بە نموونە، لە هه‌موو بواره‌كانی ژیاندا سەرکەوتووانە لە وڵاتی خۆیان و له ئەورووپا و ئەمەریکا، سەردەستی تەکنەلۆژیا، زانست، بازرگانی، سەرمایەداری، داهێنان، جوانکاری و جوانخوازین؟
وڵاتێکی وەک هیندستان بە نموونە، سەرباری مێژوویەکی درێژی هێرشی دەرەکی و دابەشبوون و کەمدەرامەتی و هەژاری و زۆریى ژمارەی دانیشتوانی، پاش چەندین ساڵی تاقیکردنەوە و لێکۆڵینەوە و هەڵسەنگاندنی بەردەوام، هه‌نگاوى زۆر گه‌وره‌یان هه‌ڵێنا. ئێستا کەم کۆمپانیای جیهانی هەن، شارەزا و پسپۆڕی هیندییان تێدا نه‌بێت!
هۆی سەرەکیی دەسپێکی ئەم سەرکەوتنە، گۆڕانگاریی بنەڕەتی و سەردەمیانەی سیستەمی په‌روه‌رده بوو لە هه‌موو ئاست و لە هەموو قۆناغەكاندا. حکوومەتی هیندستان بە هاوکاریی نێودەوڵەتی و کادری خۆماڵی و هەماهەنگی لەگەڵ لایەن و ئاستی پێویستدا، پرۆسەی چاككردن و چاکسازی کردە مۆرکی سەرهەڵدانەوەی توانای وڵاتەكەیان.
هەمان پرۆسە لە کۆریای باشوور، سینگاپوور، چین، فینلەندا، شانشینی ئوردن، ڕواندا و چەندین وڵاتی دیکە دووبارە کراونەتەوە. لێکفێربوون و ئاڵوگۆڕی بیر و پرۆگرام و ئەزموون، ئێستا زۆر لە جاران ئاسانترە. تەکنەلۆژیای نوێ، زۆر لایەنی ژیان و هاوکاریی نێوان گەل و وڵاتانى ئاسان کردووە.
ئه‌ى ئێمە دەتوانین چی لەم ئەزموونانه‌وە فێر بین؟!
چۆن سوودیان لێوەربگرین؟
چۆن بیانخەینە خزمەتی چاككردن و چاکسازی بۆ بواری پەروەرده لە کوردستان؟
ده‌كرێت هەنگاوی سەرەکی و گرنگ بە چەند کۆبوونەوە و کۆنفرانسێکی وەک ئەوەی ئەمڕۆ دەستپێ بکات.
بوێرانە، بێ ترس، ڕاشکاوانە، دەبێت لە بڕیاری کۆن و نوێمان بکۆڵینەوە. بیانخەینە ژێر تیشکی لێکۆڵینەوەی ئەکادیمی و زانستی، تا یارمەتیمان بدات تێبگەین و بزانین لە کوێ شکستمان هێناوە؟ لە کوێ سەرکەوتوو بووین؟!
ئەم جۆره له بیرکردنەوە، پەروەردەی نوێی دەوێت. بۆیە چاككردن و چاکسازی لە بواری پەروەردە و خوێندن لەسەر هه‌موو ئاستێک، ئەنجامی ڕاست و دروستمان بۆ دەستەبەر دەكات!
دەبێت بەو پەڕی توانامانەوە هەوڵ بدەین نەخشەی ژێرخانی ئایندەی گەل و نیشتمانمان بۆ ئەمڕۆ و سبەی دابڕ‌ێژین. دیارە ئێمەش وەک هه‌موو کۆمەڵگه‌یه‌كى پێشكه‌وتووى ئەم سەردەمە، دەبێت جەخت له‌سه‌ر زانست، ته‌كنه‌لۆژیا، ئه‌ندازیارى و بیركارى بكه‌ینه‌وه. ئێوه له من باشتر ده‌زانن ئه‌م چوارینه‌یه پێکەوە چارەسەری گرفتی ڕۆژانەی زۆربەی تاک و کۆمەڵگە و حکوومەته‌كان دەکەن.
ئێستا، زانست زۆر سنووری بەزاندووە. لە تێگەیشتن لە دڵۆپێک خوێنه‌وه بۆ سەردانی مانگ، زانستی ته‌نیا یەک کەس و یەک وڵات، بەڕێوەی نابات. هەر کەسێک، هەر نەتەوەیەک، یان هەر حکوومەتێک، کات و سەرچاوەی هزری و دارایی بۆ تەرخان بکات، دەتوانێت بەشدار بێت لە گەشەپێدان و بەکارهێنانی زانست لە خزمەتی مرۆڤایەتیدا.
شێواز و ڕەوتی بەکارهێنانی ئه‌م چوارینه‌یه هەلی کار بۆ کەسانی بەتوانا دەڕەخسێنێت. گەشە بە ئابووریی وڵاتەکەمان دەدات. پەیوەندیی زانستی و ئابووری و بازرگانی لەگەڵ جیهانی دەرەوەمان بەهێز دەكات. پیشەسازی بێ ئه‌وانه، بە ئاسانی لە هیچ وڵاتێک‌دا ڕیشە داناکوتێت. پیشە، مەرج نییە تەنها کاری ئەکادیمی بێت. پیشەسازی و کشتوکاڵ و بازرگانی، شاگرد و شارەزای لە هه‌موو بوارێک‌دا دەوێت.
دەبێ بە جۆرێک بیر بکەینەوە کە پلانی بیست ساڵ و سی ساڵ نەمانترسێنێت! دەبێ بوێرانە و بە پشتگیریی بەرده‌وام، دەست لە چیرۆکی کۆنی خۆمان بەردەین و هەنگاوی نوێ بەرەو ئایندەی گەل و نیشتمانمان لە پرۆژەی پەروەردەی نوێ‌دا بنێین. با کوردستان بکەینە بەشدارێکی بوێر لە بواری پەروەردە و زانست، ته‌كنه‌لۆژیا، ئه‌ندازیارى و بیركاریدا.
سیستمێكى په‌روه‌رده و فێركردنمان ده‌وێت كه له‌گه‌ڵ خوێندنى باڵا وه‌ك یه‌ك پاگێج وا بێت و پرۆسه‌ى په‌روه‌رده و خوێندن هه‌ر له باخچه‌ى ساوایانه‌وه تا ته‌واوكردنى زانكۆ، ته‌واوكه‌رى یه‌كتر بێت. ده‌رچوویه‌ك به‌رهه‌م بهێنێت، كه‌سێكى بڕوابه‌خۆبوو، خاوه‌ن كه‌سایه‌تى، بیركه‌ره‌وه، ڕه‌خنه‌گر، سه‌ركرده، بڕیارده‌ر، ده‌سپێشخه‌ر و داهێنه‌ر بێت.
بڕواى به ئاڵوگۆڕى بیروڕا و گفتوگۆ و لێگه‌یشتن هه‌بێت و له ژیان و مامه‌ڵه‌ى ڕۆژانه‌دا، به كردار په‌یڕه‌و‌یان بكات.
ئاماده‌بووانى به‌ڕێز..
نیاز و خواستى پێداچوونه‌وه به كه‌رتى په‌روه‌رده و خوێندن و باشتركردنى له هه‌رێمى كوردستان، تازه نییه. بۆ ئێستا و داهاتووش، ده‌بێ به جددى كارى له‌سه‌ر بكرێت و به‌پێى تواناى به‌رده‌ست ببێته یه‌كێك له ئه‌وله‌ویه‌ت و كاره هەرە له‌پێشینه‌كانمان لە حكوومەتی هەرێم.
بۆ ئه‌مه، پێشتریش چه‌ندین هه‌نگاو نراون، وه‌ك كۆنفرانسى ساڵى 2007 كه له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه گۆڕانكاریى ڕیشه‌یى له سیتسمى په‌روه‌رده‌دا كرد، هه‌روه‌ها ئاماده‌كردنى پرۆژه‌یاسایه‌ك له‌لایه‌ن حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه بۆ په‌روه‌رده كه فه‌لسه‌فه‌ى په‌روه‌رده و هه‌موو بواره‌كانى پرۆسه‌ى فێركارى و كاروبارى مامۆستایان و قوتابیانى له‌خۆگرتووه، به‌ڵام كاتى خۆى له په‌رله‌مان كارى له‌سه‌ر نه‌كرا! ئێستا حكوومەتی هەرێم نوێیكردۆتەوە بۆ ئه‌وه‌ى بنێردرێته‌وه په‌رله‌مان كه هه‌نگاوێكى باش و پێویست و جێی ڕێز و دەستخۆشییە لێیان.
ده‌بێ گرنگیى زیاتر به ژێرخانى په‌روه‌رده‌یى، وه‌ك بنیاتنان و دابینكردنى باڵه‌خانه و تاقیگه بدرێت، تاكو بتوانرێت پێشوازى له قوتابیان و خوێندكارانى تازه بكرێت كه ساڵانه ژماره‌یان زیاتر له سه‌د هه‌زاره.
ڕاسته، پرۆگرامەکانی خوێندن لە هەرێمی کوردستان لەڕووی زانستییەوە بەپێی ستانداردەکانی جیهان دانراون، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ساڵانە پێویستی بە نوێكردنه‌وه و ئەبدەیتکردنه‌وەیە. پێویستە زیاتر گرنگی بە زمانی ئینگلیزی و زمانه زیندووه‌كانى جیهان بدرێت وەک پێویستییه‌كى سەردەم، لەگەڵ گرنگیدانی بەردەوام بە زمان و وێژه‌ى شیرینی کوردی و زمان و وێژه‌ى پێكهاته‌كانى دیكه‌ى کوردستان.
بەڕێزان..
مامۆستا، گرنگترین کۆڵەکەی سەرکەوتنی پرۆسەی خوێندنە، بۆیە وێڕاى گرنگیدان بە ژیان و گوزه‌رانى مامۆستا، ده‌بێ به‌رده‌وام ڕاهێنانیان پێ بكرێت و له‌ڕووى وانه‌گوتنه‌وه، زانستى، كۆمه‌ڵایه‌تى و ده‌روونییه‌وه گه‌شه به تایبه‌تمه‌ندى و تواناكانیان بدرێت، بۆ ئه‌مه‌ش سوود له لایه‌ن و دامه‌زراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و ئه‌زموونى وڵاتانى پێشكه‌وتوو وه‌ربگیرێت. هه‌روه‌ها گرنگییه‌كى تایبه‌ت به سه‌رپه‌رشتیاریى په‌روه‌رده‌یى بدرێت كه یه‌كێك له كۆڵه‌كه گرنگه‌كانى كواڵیتیى خوێندن و زانست و كارگێڕیى په‌روه‌رده‌یییه.
خاڵێكى دیكه‌ى هه‌ره گرنگ و پێویست، به‌ستنه‌وه‌ى بازاڕى كار و ئابوورییه به په‌روه‌رده و خوێندنه‌وه. به‌داخه‌وه له هەرێمی کوردستان خوێندنی پیشەیی لاوازە و له ڕێژەی (له سه‌تا پێنج) تێناپەڕێت! بۆیە زۆرترین دەستی کاری بیانی لە هه‌موو شوێنەکانى وه‌ك هۆتێل، چێشتخانە، کارگە، وه‌ستاكارى و زۆربه‌ى بواره‌كانى پیشه‌ى ده‌ستیدا ده‌بینرێن. له كاتێكدا له وڵاته هه‌ره پێشكه‌وتووه‌كانى جیهان كه خاوه‌نى ئابووریى به‌هێزن، خوێندنى پیشه‌یى له ئاستێكى زۆر به‌رزدایه.
بۆ ئاماده‌كردنى ده‌ستى كارى پیشه‌گه‌ر، له هه‌موو بواره‌كاندا پێویستیمان به بایه‌خدانێكى زیاتر و به ژماره‌یه‌كى زۆرى قوتابخانه و ئاماده‌یى و په‌یمانگه‌ى پیشه‌یى هه‌یه. ئه‌مه بۆ ئێستا و داهاتووى هه‌رێمى كوردستان زۆر پێویسته و ده‌بێ پرۆسه‌ى خوێندن و په‌ره‌وه‌رده به شێوه‌یه‌ك ئاراسته بكرێت كه پێداویستییه‌كانى وڵات له ئاوه‌دانكردنه‌وه و بنیاتان و له بازاڕى كار و له هه‌ردوو كه‌رتى گشتى و تایبه‌ت دابین بكات.
ناكرێت مه‌به‌ستى خوێندن ته‌نیا به‌ده‌ستهێنانى بڕوانامه‌یه‌كى زانكۆیى و یان خوێندنى باڵا بێت! خوێندن و بڕوانامه ده‌بێ بۆ بنیاتنان و ئاوه‌دانى و پێشخستنى وڵات سوودى هه‌بێت و بتوانێت كارى پێ بكات، نه‌ك بۆ ورد و درشتى هه‌ر كارێكى ده‌ستى، ناچار بین خه‌ڵك له ده‌ره‌وەی هەرێم بهێنین بۆ كاركردن! ئه‌م شێوازه به ته‌واوى شكستخواردووه و ئیتر ده‌بێ هەوڵی جددی بدەین لە هەرێمی كوردستان كۆتایى پێ بێت!
هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌دا ده‌بێ به شێوه‌یه‌كى زانستى هه‌ڵسه‌نگاندن و پێداچوونه‌وه به خوێندنى باڵا و زانكۆكان و خوێندن و زانكۆى ئه‌هلیدا بكرێته‌وه، بایه‌خ و گرنگیى زیاتر به توێژینه‌وه‌ى زانستى بدرێت.
به‌ڕێزان..
كه باس له پێشخستنى په‌روه‌رده و گه‌یشتن به كاروانى پێشكه‌وتنى گه‌لان ده‌كه‌ین، مه‌به‌ست به ته‌نیا ئه‌وه نییه له بواره‌كانى زانستى و ته‌كنه‌لۆژى و پزیشكى و ئه‌ندازیاریدا پێشكه‌وین! نه‌خێر، له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌دا، ده‌بێ كۆڵه‌كه‌یه‌كى گرنگى په‌روه‌رده‌ییمان ئه‌وه بێت كه مرۆڤ بنیات بنێین، مرۆڤسازى بكه‌ین.
ڕاسته مرۆڤێكى چه‌كدار به زانست زۆر زۆر پێویسته، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا مرۆڤێكمان ده‌وێت كه له‌ڕووى ڕ‌ۆشنبیرى، ڕۆحى، فكرى و فه‌لسه‌فییه‌وه تێر و وشیار و تێگه‌یشتوو بێت، ئه‌هلى كتێب و خوێندنه‌وه، ڕامان و بیركردنه‌وه و تێگه‌یشتن له مانا و به‌ها و چه‌مكى ڕۆحى و عیرفانى و مرۆیى بێت.
له ڕۆژهه‌ڵات به‌گشتى و له كوردستانیش سه‌رمایه و سامانێكى ده‌وڵه‌مه‌ندى ئه‌و چه‌مك و جیهانه ڕۆحییه له شیعر و ئه‌ده‌بیات و چیرۆك و به‌سه‌رهاتى كۆن و تازه‌ى ئێمه و گه‌لانى ناوچه‌كه‌دا هه‌یه. ده‌بێ له پرۆسه‌ى په‌روه‌رده‌ى ڕۆحى و مرۆڤسازیدا، سوود له‌و ده‌وڵه‌مه‌ندییانه ببینین.
حه‌زره‌تى خانى و جزیرى، نالى و مه‌حوى، مه‌ولانا، خه‌ییام و شه‌مسى ته‌بریزى و ده‌یان ناوى گه‌شاوه‌ى دیكه، ده‌وڵه‌مه‌ندییه‌كى زۆریان له‌و جیهانه ڕۆحى و ئه‌ده‌بى و فه‌لسه‌فى و عیرفانییه بۆ ئێمه جێهێشتووه كه ده‌كرێ ڕۆح و گیانى پێ ئاو بدرێت.
هیواى سه‌ركه‌وتن و ده‌ره‌نجام و ڕاسپارده‌ى بنیاتنه‌ر و كرده‌یى بۆ كۆنفرانسه‌كه‌تان ده‌خوازم كه ببێته هۆى به‌ره‌وپێشبردنى په‌روه‌رده له هەموو ڕوویەكەوە هه‌رێمى كوردستان. خۆشحاڵیشم كە لەم كۆنفرانسەدا بەشداریم كردووە و پێموایە ئەمە دەستپێشخەرییەكی تا بڵێی گرنگە كە زانكۆی ئەمەریكی لە دهۆك جێبەجێی دەكات و بە دڵنیاییەوە جەنابی سەرۆك وەزیرانیش، با ئەوەشتان پێ بڵێم كە یەكێك لە قوتابییە هەرە زیرەكەكانیش بوو لە قوتابخانە كاتی خۆی، ئەویش دەتوانێت و ئەو دیدگا و ڕوانگه‌یه‌شی هەیە دەتوانێت یارمەتیدەر بێت. بە هاوكاریی هەموو لایەكتان پەنا بەخوا بتوانین لەم پرۆسەیەدا سەركەوین، ئەمە كلیلی سەركەوتنی كوردستانە، شتەكانی دی هەموو بە لایەك، بەڵام كاركردن لەسەر ئەم بابەتە كە بە خۆشحاڵییەوە جەنابی سەرۆك وەزیران و كابینەی نۆی حكوومەتی هەرێم دەیانەوێ ئەمە ببێتە ئەولەویەتی یەكەمی حكوومەت، بە یارمەتیی هەموو لایەكتان پەنا بە خوا سەركەوتوو دەبن لەم كارەدا.
زۆر سوپاس.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment