وەزیری دارایی توركیا سەردانی میسر دەكات ئابووری جیهان

نوچەنێت:

بۆ بەشداريكردن لە كۆبوونەوەی ساڵانەی كۆمەڵەی بانكی ئیسلامی، نورەدین نەباتی، وەزیری دارایی و گەنجینەی توركیا سەردانی میسری كرد.

ئەمڕۆ هەینی (3/حوزەیران/2022) ماڵپەڕی (ئەنادۆڵ) بڵاویكردەوە، نورەدین نەباتی بۆ بەشداری لە كارەكانی خولی (47) كۆمەڵەی بانكی ئیسلامییەكان سەردانی میسری كردووە، لەو سەردانە چاوی بە وەزیرانی دارایی چەند وڵاتێك دەكەوێت.

سەبارەت بەو كۆبوونەوە نەباتی لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند، "لەو كۆبوونەوەیە گفتوگۆ لەسەر راپۆرتی بانكی ئیسلامی بۆ گەشەپێدان و لیستی دارایی و زیادەی سەری ساڵی دارایی دەكەن."

هەر لەو سەردانە لەگەڵ وەزیری دارایی قەتەر و ئیمارات  كۆبۆوە، لەو كۆبوونەوانە باسیان لە پەیوەندیی ئابووری نێوان هەردوو وڵات پرسە هاوبەشەكان كرد. دەربارەی كۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری دارایی ئیمارات نەباتی رایگەیاند، "كۆبوونەوەیەكی بەرهەمدارمان ئەنجامدا."

دەربارەی كۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری دارایی میسر تا ئێستا هیچ زانیارییەك بەردەست نییە، كە بە فەرمی كۆببنەوە. 

ئەو سەردانەی وەزیری دارایی توركیا، یەكەم سەردانی بەرپرسانی توركیایە لەسەر ئاستی وەزارەت لە دوای نۆ ساڵ لە حكومڕانی عەبدولفەتاح سیسی. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین