پۆلیسى هەولێر کوژرانى باوکێک و بریندار بوونى کوڕەکەى ڕاگەیاند کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتیى پۆلیسى هەولێر لەسەر کوژرانى باوکێک و برینداربوونى کوڕێکى زانیاری نوێ دەخاتەڕوو و دەشڵێت، باوکەکە پێشمەرگە بووە.

ئەمڕۆ دووشەممە (شەشى حوزەیران/2022) پۆلیسى هەولێر ڕاگەیێندراوێکى لەبارەى ڕووداوێکى کوشتن لە گوندى عارەب کەندى نوێ بڵاوکردەوە و دەڵێت، دواى گەیشتنى هێزەکانمان، "دەرکەوت کەوا کەسی کوژراو ناوی (ھەرێم ابراھیم صالح)ە و تەمەن ٣٨ساڵە و پیشە پێشمەرگەیە بە دەستڕێژی گوللە کوژراوە، هەروەها کوڕەکەشی بەناوی (ھەڵۆ ھەرێم)ە و تەمەنی ١٦ساڵە بریندار بوو." 

پۆلیسى هەولێر لە بەشێکى ترى ڕاگەیێندراوەکەیدا ئاماژە بەوەدەکات، ئەو کەسەى کوژراوە "پێشتر دانیشتووی کەلار بوونە و ماوەیەکە ھاتوونەتە شاری ھەولێر، ھۆکارەکەشی دوژمندار بوونە و بۆ کێشەیەکی کۆمەڵایەتی دەگەڕێتەوە."

ئەوەش هاتووە، "بۆ ئەم مەبەستەش، پەڕاوی لێکۆڵینەوە رێکخرا و دادوەری لێکۆڵینەوە فەرمانی دەستگیر کردنی بۆ تۆمەتبارانی ئەنجامدەری تاوانەکە دەرکرد."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین