ڕێبەر ئەحمەد: سوورین لەسەر وەرگرتنى پۆستى سەرۆک کۆمارى عێراق کوردستانی

نوچەنێت:

وەزیرى ناوخۆى حکومەتى هەرێمى کوردستان، سەبارەت بە پۆستى سەرۆک کۆمارى عێراق ڕایدەگەینێنێت، "پارتى سوورە لەسەر ئەوەى ئەمجارە پۆستى سەرۆک کۆمارى عێراق وەربگرێ."

ئەمڕۆ دووشەممە (شەشى حوزەیران/2022) ڕێبەر ئەحمەد، وەزیرى ناوخۆى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا لە پەرلەمانى کوردستان ڕایگەیاند، "ئێستا لێکتێگەیشتنی باش لەنێوان پارتی و یەکێتی هەیە، دانیشتنەکانی رابردوو ئەرێنى بوون، بەڵام تائێستا بابەتی پۆستی سەرۆک کۆمار لەو کۆبوونەوانەدا باس نەکراوە، پارتی پێداگرە بۆ سەرخستنی پاڵێوراوی خۆی، من کە پاڵێوراوم بۆ ئەو پۆستە سەربەرزییە".

ڕێبەر ئەحمەد لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا ئەوەشى بە ڕۆژنامەنووسان ڕاگەیاند، "پارتى لەسەر وەرگرتنى پۆستى سەرۆک کۆمار سوورە و بەمافى خۆى دەزانى ئەو پۆستە وەربگرێت."

سەبارەت بەو شاندەى هەرێمى کوردستان ئەمڕۆ گەیشتنە بەغدا، وەزیرى ناوخۆ دەڵێت، "ئەو شاندە تەکنیکیەیە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیران بۆ کێشە داراییە هەڵواسراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا راسپێردراوە، چونکە بەردەوام لە بەغدا هەوڵدەدرێت چارەسەرکردنی ئەو کێشانە دوابخرێت، کە بریتین لە کێشەی دارایی، نەوت و غاز، هەمیشە وەک کارتی فشار دژی هەرێمی کوردستان بەکاری دەهێنن، ئومێد دەکەین کابینەی نوێی حکومەت پێکبهێنرێت، بۆ ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بتوانێت لەگەڵ حکومەتێکی کارا و خاوەن دەسەڵات گفتوگۆ بکات".

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین