ره‌وتى سه‌در هه‌وڵ ده‌دات سبه‌ى گره‌وێكى تر بباته‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان
ره‌وتى سه‌در هه‌وڵ ده‌دات سبه‌ى به‌ تێپه‌ڕاندنى یاساى ئاسایشى خۆراك گره‌وێكى تر بباته‌وه‌ و حه‌سه‌ن كه‌عبى سه‌رۆكى لیژنه‌ى داراییش ده‌ڵێ، "سبه‌ى رۆژێكى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه‌".

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ شه‌شى حوزه‌یرانى 2022 حه‌سه‌ن كه‌عبى سه‌رۆكى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق كه‌ سه‌ربه‌ ره‌وتى سه‌دره‌ له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى باسى دوایین قۆناغه‌كانى پڕۆژه‌ یاساى پاڵپشتى فریاگوزارى ئاسایشى خۆراك و گه‌شه‌پێدانى كردووه‌ و دووپاتى كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ سبه‌ى رۆژێكى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ ده‌بێت له‌ په‌رله‌مانى عێراق.

حه‌سه‌ن كه‌عبى له‌ لێدوانه‌كه‌ى كه‌ له‌ ئاژانسى هه‌واڵى عێراق بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ ده‌ڵێ، "ته‌نیا یه‌ك رۆژ ماوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ده‌نگ له‌سه‌ر بڕگه‌كانى یاساكه‌ بدرێت و رێككه‌وتن له‌سه‌ر پاره‌كه‌ كراوه‌ كه‌ 25 ترلیۆن دینار تێپه‌ڕناكات".

یاساى ئاسایشى خۆراك پێشتر جارێك له‌ لایه‌ن دادگاى فیدڕاڵییه‌وه‌ ره‌تكراوه‌ته‌وه‌، ره‌وتى سه‌در پێداگريى له‌سه‌ر تێپه‌ڕاندنى ده‌كات، چونكه‌ به‌و یاسایه‌ پاره‌ بۆ حكومه‌تى كاربه‌ڕێكه‌ر دابین ده‌كات و ده‌توانێ له‌ دژى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه‌  به‌رده‌وامى به‌ بارودۆخى ئێستا بدات.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین