نهقیب بههره نورهدین: جێبهجێكردنى یاسا پهیوهندى به سۆزهوه نییه
چنار خۆشناو -تایبهت به نوچهنێت
چۆن بو ئەو بوارەی هەڵبژارد تایبەت بە نوچەنێت گوتی ؟
من خۆم حەزم بەو کارە هەبوو، باوکیشم پاڵپشتم بوو .

کێ هاندەرت بوو ببیە ئەفسەری پۆلیس ؟
بە پلەی یەکەم باوکم بۆ ئەو سلکە پاڵپشتم بوو، زۆر پێی خۆش بوو ئەم بوارە هەڵبژێرم.
ئەگەر پۆلیس نەبوای حەزت دەکرد ببی بە چی؟
ئەگەر پۆلیس نەبام حەزم دەکرد ببم بە توێژەری کۆمەڵایەتی لە بواری خۆم لەبەر ئەوەی دەرچووی کۆلیژی ئاداب بەشی کۆمەڵناسیم.
خێزانداریت ؟
بەڵێ خێزاندارم .
چەند منداڵت هەیە ؟
یەک کچم هەیە .
هاوسەرەکەت چەندە لە پیشەکەت هاوکارتە ؟
هاوسەرەکەم زۆر هاوکارمە لە هەموو ڕووێکەوە .
تۆ یەکێکی لەوانەی لە بواری بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی ئافرەتان وخیزان کار دەکەی ئەمە چەند رەنگدانەوەی لەسەر کەسایەتی تۆ هەبووە مەبەستم ئەوەیە بزانم ئایا کاریگەریەکە ئەرێنی بووە یا خود نەرێنی ؟
بەڵێ کاریگەری هەبووە هەم ئەرێنی و هەم نەرێنی .
دەگوترێ ژنان زیاتر لە پیاوان عاتیفيترن ئەرکی پۆلیسیش جێبەجێکردنی یاساییە تۆ چۆن هاوسەنگی لەنێوان ئەم دووانە رادەگریت ؟
راستە ژنان عاتیفيترن بەڵام یاسا بۆ هەموو کەسێکە، بۆ نموونە جاری وا هەیە ژن تاوانبارن پیاویش تاوانبارن هەمان سزای بەسەردا دەسەپێنین ئەوە ناتوانی هاوسەنگ بکەی، چونکە یاسا بۆ هەموو کەسێکە واتە بۆ هەموو رەگەزێک و هەموو توێژێک، سەبارەت بە خۆم هەر کەسێک تاوانبار بێت سۆزی بەرانبەر بەکارناهێنم .
زۆرترين جۆری توندوتیژی کامەیانە کە رۆژانە دێنە لات ؟
زۆرترین جۆری توندوتیژی لای ئێمە توندوتیژی خێزانیە نەک تەنیا توندوتیژی بەرانبەر ژنان، خێزانییە، زۆرترین توندوتیژی هەڕەشەیە، لێدانە، ناپاکی هاوسەرییە، بۆیە پەیوەندی بە هەردوو لا هەیە هەم ژنەکە ناپاکی کرد بێ یاخود پیاوەکە. لێدانیش هەیە جاری وا هەیە لێدان تا پلەى چوار دەگرێتەوە، بۆ نمونە کێشە لەنێوان ئامۆزا و ئامۆزا ، خالۆزا وخالۆزا ، دایک و کچ ، یاخود باوک و کوڕ، یاخود خوشک و برا ئەمانە هەمووی دەگرێتەوە .
یەکێک لەو کەیسانەی هەرگیز لە بیری ناکەیت و زۆر غەمباری کردوویت کامەیە؟
یەکێک لەو کەیسانەی کە هەرگیز لەبیری ناکەم و غەمباری کردووم ئەوە بوو کە دایکێک منداڵەکەی خۆی بەستبووەوە لە ژوورێک بێ نان و ئاو بۆ ماوەیەکی زۆر خواردنی پێ نەدابوو، ئەمە زۆر کاریگەریی لەسەرم هەبوو .
بە بڕوای تۆ گەورەترین هۆکاری توندوتیژی لەکۆمەڵگهی ئێمە چیە ؟
گەورەترین هۆکاری توندوتیژی لە کاتی ئێستادا خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندییە، ئەمە هۆکاری کاریگەریی هەیە لەسەر دروستبوونی کێشە لەنێوان خێزاندا نەک تەنیا ژن خێزان لەناو کۆمەڵگەدا .
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment