ئەنجوومەنى وەزیران ئەمڕۆ لەسەر چوار خاڵ کۆدەبێتەوە کوردستانی

نوچەنێت:

ئەنجوومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان، ئەمڕۆ لە کۆبوونەوى هەفتانەى دا تاوتوێى چوار بابەت دەکات، لەوانە "رەوانەکردنی راپۆرتی ژمارە (3) تایبەت بە یاسای چاکسازی بۆ پەرلەمانی کوردستان."

ئەمڕۆ چوارشەممە (15/حوزەیران/2022) حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجام ده‌دات."

ئەنجومەنی وەزیران لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر چوار بابەت دەکات، یەکێک لە بابەتەکان "ئەنجامی سەردانی شاندی هەرێم بۆ دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵ لە بەغدا تایبەت بە راپۆرتی تیمی هاوبەشی چاودێری دارایی"دەبێت.

بەپێى ڕاگەیێندراوەکەى حکوومەتى هەرێم، ئەنجوومەنى وەزیران ئەمڕۆ لەسەر ئەم بابەتانەى خوارەوە کۆدەبێتەوە:

ــ ئەنجامی سەردانی شاندی هەرێم بۆ دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵ لە بەغدا تایبەت بە راپۆرتی تیمی هاوبەشی چاودێری دارایی.

ــ رەوانەکردنی راپۆرتی ژمارە (3) تایبەت بە یاسای چاکسازی بۆ پەرلەمانی کوردستان.

ــ کۆنووسی لیژنەی باڵای چارەسەرکردنی کێشەی موڵکداریی کریستیانەکان.

ــ پێشنیاری درێژکردنەوەی ماوەی کارکردن بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (132) تایبەت بە داشکاندنی رێژەی 15% لەو پێشینانەی حکومەت کە لەلای هاووڵاتییانە وەک (پێشینەی خانووبەرە و قەرزی بچووک و پێشینەکانی بانکی کشتوکاڵی و پێشینەی پڕۆژەکانی پیشەسازی و گەشتیاری) و پابەندی دارایی کەڵەکەبووی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و دەستەبەری کۆمەڵایەتیش و سزای دواکەوتن و سوود لەسەر باج و رەسم.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین