تورکیا بە درۆن بارەگایەکى یەبەشە بۆردوومان دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیا نیوەڕۆى ئەمڕۆ بارەگەیەکى یەبەشەیان لە شنگال بۆردوومان کرد، بەپێى زانیارییەکانى دژەتیرۆرى کوردستان، "زیانى ماددى و گیانى هەیە."

ئەمڕۆ چوارشەممە (15/حوزەیران/2022) دژە تیرۆرى کوردستان لە هەژمارى فەرمى خۆیدا لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبووک ڕاگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، لە شنگال "فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بارەگایەکی پەکەکەیان بۆردوومان کرد و زیانی گیانی و ماددی لێ کەوتەوە."

دژەتیرۆرى کوردستان لەڕاگەیێندراوەکەیدا ئاماژە بەوەشدەکات، بە گوێرەی زانیارییەکان کەمێک پێش ئێستا فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بارەگایەکی چەکدارانی یەبەشەیان لە ناحیەی سنوونێ لە قەزای شنگال بۆردومان کرد.

ئەوەش هاتووە لە ڕاگەیێندراوەکەدا، لە ئەنجامى بۆردوومانەکەى بارەگاى یەبەشە لە شنگال، چەند کەسێک بریندار بوون و هەندێکیش گیانیان لەدەستداوە، هەروەها تورکیا بۆردوومانەکەى بە درۆن بۆ سەر بارەگایەکی سەر بە یەکینەکانی بەرخودانی شنگال یەبەشە ئەنجامداوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین