بڕیارى لێخۆشبوونى قەرزەکانى شارەوانى و ئاو بۆ سێ مانگى تر درێژکرایەوە کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

وەزارەتى شارەوانى و گەشتوگوزارى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا ئاشکراى دەکات، "بڕیاری لێخۆشبوونی ڕێژەی 15%ی قەرزەكانی بواری شارەوانی، گەشتوگوزار، ئاو، شوێنەوار بۆ ماوەی 3 مانگ" درێژکرایەوە."

ئەمڕۆ دووشەممە (20/حوزەیران/2022) وەزارەتى شارەوانى و گەشتوگوزار لە ڕاگەیێندراوێکدا سەبارەت بە درێژکردنەوەى لێبخۆشبوونى قەرزەکانى بوارى شارەوانى و گەشتوگوزار، ئاو، شوێنەوار دەڵێت،"بۆ ماوەی 3 مانگ كە لەمڕۆوە دەستپێدەكات و تاوەكوو 20/9/2022 بەردەوام دەبێت، درێژ كرایەوە و هاووڵاتییانیش دەتوانن هەر ئێستا مامەڵەی سوودمەندبوون جێبەجێ بكەن."

وەزارەتى شارەوانى دووپاتى دەکاتەوە، ئەم بڕیارە "دوای ئەوە دێت لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران كە بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران لە 15ی حوەزیرانی 2022 بەڕێوەچوو، لەبەر بەرژەوەندیی گشتیی هاووڵاتییان بڕیاردرا بە درێژكردنەوەی بڕیاری لێخشبوونی قەرزەكانی حكوومەت، بە مەرجێك هاووڵاتییان لە ماوەی سێ مانگدا قەرزەكان بۆ حكوومەت بگەڕێننەوە."

دەشڵێت، "پێویستە ئەو هاووڵاتییانەی قەرزی شارەوانی، ئاو، گەشتوگوزار، شوێنەواریان لە لایە، بەزووترین كات سەردانی فەرمانگەكان بكەن و دامودەزگەكانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاریش بە هەموو شێوەیەك ئاسانكارییان بۆ دەكەن بۆ ئەوەی سوودمەند بن."

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین