سەرۆک نێچیرڤان بارزانى لەسەر کوژرانى دوو مامۆستاکەى زانکۆ: تاوانكار ڕووبه‌ڕووى ‏سزاى یاساییى خۆى ده‌بێته‌وه‌ کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لەکاتى بەشداریکردنى لە پرسەى هەردوو مامۆستاکەى زانکۆى سەحەلاحەدین ڕایدەگەیێنێت، "تاوانكار ڕووبه‌ڕووى ‏سزاى یاساییى خۆى ده‌بێته‌وه‌.‏

ئەمڕۆ چوارشەممە (29/حوزەیران/2022) سەرۆکنێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى ‏كوردستان، له‌ هه‌ولێر به‌شدارى له‌ پرسه‌ى هه‌ردوو مامۆستاى خوالێخۆشبووى ‏زانكۆى سه‌ڵاحه‌دین د.كاوان ئیسماعیل و د.ئیدریس حەمەخان كرد كه‌ دوێنێ ‏سێشه‌ممه‌ له‌ تاونكارییه‌كدا گیانیان له‌ ده‌ست دا.‏

سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى وێڕاى پێشكه‌شكردنى پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى و ده‌ربڕینى ‏هاوسۆزى له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌ و كه‌سوكار و مامۆستایان و قوتابیانى زانكۆدا، هیواى ‏خواست خواى مه‌زن گیانى هه‌ردووكیان به‌ به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و ‏سه‌بوورى و ئارامى به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت.‏" 

هاوكات سەلاۆک نێچیرڤان بارزانى، بنەماڵەى هەردوو مامۆستاکەى دڵنیاکردەوە، "كه‌ دادگا و ‏لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌كان هه‌موو ڕێكارێكى یاسایى ده‌گرنه‌ به‌ر و تاوانكار ڕووبه‌ڕووى ‏سزاى یاساییى خۆى ده‌بێته‌وه‌.‏"

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین