لە هەولێر ژن و مێردێک کوژران کوردستانی

نوچەنێت:

لە گەڕەکێکى سنوورى پارێزگاى هەولێر، کەسێک دەچێتە سەر ماڵى زاوای و خوشکەکەى، بە فیشەک هەردووکیان پێکەوە دەکوژێت.

بەیانى ئەمڕۆ پێنجشەممە (30/حوزەیران/2022) کەسێک بە چەک هێرشدەکاتە سەر ماڵى زاوا و خوشکەکەى بە دەمانچە لەناو ماڵەکەیاندا هەردووکیان دەکوژێت.

بەپێى وتەى خاڵى کوڕە کوژراوەکە، ساڵێک لەمەوبەر کوڕ و کچە کوژراوەکە یەکتریان خۆشویستووە، دواى ئاشکرابوونیان، ماڵى کوڕەکە سێ کچیان داوەتە ماڵەکەى بەرامبەریان و کێشەکەیان چارەسەرکردووە.

بەپێى زانیارییەکان، بۆ ئەوەى کێشە ڕوونەدا، کوڕە کوژراوەکە چەند مانگێک گوندەکەیانى جێهێشتووە و لەگەڵ هاوسەرەکەى لە هەولێر دەژین. 

 ئەو تاوانبارەى ژن و مێردەکەى کوشتووە، هەڵاتووە و دەستگیرنەکراوە، لە ئێستادا هێزە ئەمنییەکان دەستیان بە کۆڵێنەوە کردووە. 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین