لە عەربەت بە هۆى کەوتنەوەى ئاگر (500) دار  سووتان کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "بە هۆى ئاگرکەوتنەوە لە گوندی (بێستانسوور)ی سەر بە ناحیەی عەرەبەت نزیکەی (500) دار سووتان."

ئەمڕۆ (سێى تەممووز/2022) بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕاگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، "دوای ئەوەی زانیاریان پێگەیشت لە گوندی (بێستانسوور) ئاگرێک کەوتۆتەوە دەستبەجێ مەفرەزەیەكی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگە دەرچوون بۆ شوێنی ناوبراو، کە بووەتە هۆی سووتانی نزیکەی (500) داری بی و چنار."

سەبارەت بە هۆکارى ئاگرکەوتنەوە، تاوەکو ئێستا هۆکارى سەرەکى نادیارە و دەشڵێت، "پەڕاوی لێکۆڵینەوە ڕێکخراوەو ڕادەستی بەڕێز دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی و دۆزینەوەی تۆمەتباری سەرەکی ڕووداوە."

ساڵانە لە مانگى تەممووز، بە هۆى بەرزبوونەوەى پلەکانى گەرما و بوونى ڕێژەیەکى زۆرى پووش و پەڵاش لە باخ و دارستانەکان، چەندین ڕووداوى ئاگرتنەوە تۆمار دەکرێت، کە هەندێجار هۆکارەکەى بە هۆى کەمتەرخەمى گەشتیارانەوەیە لە کاتى کردنەوەى ئاگر بۆ ئامادەکردنى خواردن.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین