پۆلیسى سلێمانى لە ماڵێکدا دەستبەر سەدان پارچە چەکدا دەگرێت کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیێندراوێکدا، دەستبەسەرداگرتنى چەندین پارچە چەک لە ماڵێکدا لە سلێمانى ڕادەگەیێنێت.

ئەمڕۆ سێشەممە (پێنجى تەممووزى/2022) بەڕێوەبەرایەتیى پۆلیسى سلێمانى لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "لە دوای ئەوەی ڕووداوێکی تەقەکردن لەسنوری بنکەی پۆلیسی کوردسات ڕوویداو هاووڵاتییەک سکاڵای تۆمارکرد، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی کوردسات لێکۆڵینەوەکانی دەستپێکردو و دادوەر فەرمانیدا بەپشکنینی ماڵێک لەسنورەکە، سەرئەنجام تونرا لەناوماڵێکدا دەستبگیرێت بەسەر چەند پارچەچەکێکدا." لەوانە 

بەپێى ڕاگەیێندراوەکە، ئەم پارچە چەکانە دەستیان بەسەرداگیراوە، "یەک کڵاشینکۆف، دوو تاپڕ، یەک ڕومانە، 360 فیشەکی کڵاشینکۆف، 30  فیشەکی دەمانچە، 24  فیشەکی تاپڕ، 21 مەخزەنی کڵاشینکۆف، یەک مەخزەنی حەفتاوپێنجی، دوو شانەی دەمانچە، یەک تاقم مەخزەن ، یەک قەمە."

پۆلیسى سلێمانى دەشڵێت، "لەئێستادا تەواوی چەکەکان لەلایەن پۆلیسەوە دەستی بەسەردا گیراوەو لێکۆڵینەوە بەردەوامە."

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین