كاردۆ محەمەد: بزووتنەوەى گۆڕان گرفتى گەورەى هەیە کوردستانی

نوچەنێت:

کاردۆ محەممەد، رێکخەری ژووری پەرلەمانی بزووتنەوەی گۆڕان ئاشکراى دەکات، بزووتنەوەى گۆڕان لە ئێستادا کێشەى گەورەى هەیە و نازانێ بچێتەوە سەر ڕێچکەى خۆى یان لە کەوتنەکەى بەردەوام بێت.

ئەمڕۆ شەممە (نۆى تەممووزى/2022) کاردۆ محەممەد، رێکخەری ژووری پەرلەمانی بزووتنەوەی گۆڕان، سەبارەت بە هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان بە رووداوى ڕاگەیاند، ئێمە لەگەڵ هەڵبژاردنى فرەبازنەیین، پارتى لە عێراق هەر بەو شێوازە بەشدارى لە هەڵبژاردنەکان کردووە، بۆیە هیچ بیانوویەکى نییە بۆ ڕەتکردنەوەى ئەو شێوازە.

سەبارەت بە کێشە ناوخۆییەکانى گۆڕان، کاردۆ محەمەد دەڵێت، لە ئێستادا گۆڕان گرفتی گەورەی هەیە و لەبەردەم دوو رییاندایە بگەڕێتەوە سەر هێڵى گشتى خۆى یان لەو کەوتنەى ئێستاى بمێننتەوە.

ئەو دەشڵێت، گۆڕان لە کارکردندایە بۆ ئەوەى جارێکى تر هەستێتەوە و پێویستیشە  لەسەر ئەنجامدانى هەڵبژاردنێکی پاک پێداگر بێت.

لە هەڵبژاردنى ساڵى ڕابردووى عێراق، بزووتنەوەى گۆڕان هیچ کورسییەکى بەدەست نەهێنا، ئەمەیش کێشەى زۆرى بە دواى خۆیدا هێنا لەو ئەم حیزبە، کە بە وتەى بەرپرسانى گۆڕان تاوەکو ئێستا نەیانتوانیوە کێشە ناوخۆییەکان چارەسەر بکەن.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین