فڕۆکەکانى تورکیا سنوورى نهێلى بۆردوومان دەکەن کوردستانی

نوچەنێت:

تورکیا بەردەوامە لە تۆپبارانکردنى هەرێمى کوردستان و ئەمڕۆ لە نزیک گوندى سگێرێ لە دەڤەرى نهێلى، فڕۆکە جەنگییەکاتى تورکیا بە چڕى ناوچەکە بۆردوومان دەکەن، بە هۆیەوە بەشێک لە خانووى دانیشتوانى ئەو گوندە زیانى بەرکەوتووە.

ئەمڕۆ سێشەممە (26/تەممووز/2022) فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیا بۆردوومانى گوندى سگێری لە سنوورى دەڤەرى نهێلی کرد، بە هۆى نزیکى بۆردوومانەکە لە شوێنى نیشتەجێبوون، ترس و دڵەڕاوێکى لاى خەڵکى گوندى سگێرێ دروست کردووە.

هاووڵاتییەکى دانیشتووى گوندى سگێرێ دەڵێت، بۆردوومانەکە ئەوەندە نزیکبوو، دەرگا و پەنجەرەى ماڵەکانمان دەلەرییەوە.

ئەم بۆردوومانەى تورکیا لە کاتێکدایە، شاندێکى باڵاى سەربازیى عێراق كه‌ له‌لایه‌ن عه‌بدولئه‌میر شه‌مه‌ى جێكرى فه‌رمانده‌یى ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان سه‌رۆکایەتی ده‌كرێ، سه‌ردانى دهۆكیان كردووه‌، بۆ ئه‌وه‌ى بارودۆخى ئه‌منى و سه‌ربازى ناوچه‌كه‌ به‌سه‌ر بكه‌نه‌وه‌.

ئەم هاتنى ئەم شاندە بۆ هەرێمى کوردستان لە دواى تۆپبارانکردنى گوندى پەرەخ دێت، بە هۆیەوەى نۆ گەشتیارى عەرەب گیانیان لەدەستدا و (31)ى تریش بریندار بوون.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین