ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانى عێراق سنوورى عێراق و توركیا به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

شاندێكى باڵاى سه‌ربازى له‌ ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانى عێراق سه‌ردانى دهۆكى كرد، بۆ ئه‌وه‌ى بارودۆخى ئه‌منى سنوورى عێراق و توركیا به‌سه‌ر بكه‌نه‌وه‌ و پاڵپشتى زیاتر دابین بكه‌ن.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 26/ته‌مووز/2022 شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منى بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، شاندێكى باڵاى سه‌ربازى كه‌ له‌لایه‌ن عه‌بدولئه‌میر شه‌مه‌ى جێكرى فه‌رمانده‌یى ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان سه‌رۆکایەتی ده‌كرا، سه‌ردانى دهۆكیان كردووه‌، بۆئه‌وه‌ى بارودۆخى ئه‌منى و سه‌ربازى ناوچه‌كه‌ به‌سه‌ر بكه‌نه‌وه‌.

شانده‌كه‌ كه‌ یاریده‌ده‌رى سوپاسالارى عێراق و فه‌رمانده‌ى پاسه‌وانى سنوورى له‌گه‌ڵ بووه‌، له‌ ناوچه‌ى باتیڤا سه‌ردانى باره‌گاى لیواى یه‌كى پاسه‌وانى سنووریان كردووه‌.

ئه‌و جموجۆڵه‌ى فه‌رمانده‌ سه‌ربازییه‌كانى عێراق دواى ئه‌و هێرشه‌ دێن كه‌ رۆژى چوارشه‌ممه‌ى رابردوو 20/ته‌مووز له‌لایه‌ن توركیاوه‌ كرایه‌ سه‌ر ناوچه‌یه‌كى گه‌شتیارى له‌ ناوچه‌ى ده‌ركارى زاخۆ و تێیدا نۆ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و 31 كه‌سیش بریندار بوون.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین