پۆلیسى سلێمانى دوو کەس به‌ تۆمه‌تی‌ قۆڵبڕین ‌و هه‌ڕه‌شه‌كردن ده‌ستگیر دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتیى پۆلیسى سلێمانى، دوو تۆمەتبار دەستگیر دەکات، جگە لەوەى (30) هەزار دۆلاریان بە فێڵ لە خەڵک وەرگرتووە، وێنە و ڤیدیۆى نەشیاویان گرتوون و هەڕەشەى بڵاوکردنەوەیان لێکردوون.

ئەمڕۆ سێشەممە (26/تەممووز/2022) پۆلیسى سلێمانى لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ دوو ئافره‌ت سكاڵای‌ یاساییان تۆماركرد له‌سه‌ر دوو تۆمه‌تبار كه‌ به‌بیانوی ناردنیان بۆ ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵات بڕی‌ 30 هه‌زار دۆلار (سێ ده‌فته‌ر) یان لێوه‌رگرتون‌ و دواتر وێنه‌ و ڤیدیۆی‌ نه‌شیاویان گرتوون،‌ گوایه‌ ئه‌و وێنه‌و ڤیدیۆیانه‌ به‌كارده‌هێنن بۆ دروستكردنی‌ كه‌یس له‌ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵات بۆیان، به‌ڵام تۆمه‌تباره‌كان هه‌ڕه‌شه‌یان لێكردوون كه‌ ئه‌گه‌ر سكاڵا تۆماربكه‌ن وێنه‌و ڤیدیۆكانیان بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌."

پۆلیسى سلێمانى زیاتر ڕوونیدەکاتەوە، "توانرا هه‌ردوو تۆمه‌تبار (م، أ، ع) له‌دایكبووی‌ 1990 و (چ، ن، س) له‌دایكبووی‌ 1982 كه‌ خه‌ڵكی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ شاری‌ سلێمانین ده‌ستگیربكرێن ‌و له‌به‌رده‌م دادوه‌ری‌ لێكۆڵینه‌وه‌دا دانیان به‌تاوانه‌كه‌یاندا ناوه‌."

دەشڵێت، "هه‌ردوو تۆمه‌تبار به‌بڕیاری‌  دادوه‌ر ڕاگیراون‌و دوو په‌ڕاوی‌ لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه‌و پێشتریش سكاڵایه‌كی‌ دیكه‌یان له‌سه‌ر تۆماركراوه‌و بڕیاری‌ ده‌ستگیركردنیان هه‌بووه‌."

  

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین