شاندێکى هاوپەیمانان سەردانى میحوەرى (6)ى پێشمەرگە دەکەن کوردستانی

نوچەنێت:

شاندێکى هاوپەیمانان سەردانى میحوەرى  (6) دەکەن، وەک بەرپرسى ئەو محیوەرە دەڵێت، بە ئامانجى کۆکردنەوەى هەبوونى زانیارى و لەبەرچاوگرتنى دۆخى ئەمنى ئەو ناوچەیە بۆ وەڵامدانەوەى هەر کردەییەکى تیرۆریستانى داعش.

سیروان بارزانی، سەرپەرشتیاری میحوەری مەخموور - گوێڕی هێزی پێشمەرگە لە لاپەڕەی فەیسبووکی خۆی ڕاگەیاند، " شاندێکی سەربازی ھاوپەیمانان کە پێک ھاتبوون لە ڕاوێژکارانی ھەریەک لە ووڵاتانی ئەمریکا، بەریتانیا، فەرەنسا، ئەلمانیا، كەنەدا ، ھۆڵەنداو فنلندا، سەردانى میحوەرى مخمووریان کرد."

شاندە سەربازییەکەى هاوپەیمانان، بەسەرپەرشتی کۆلۆنێل لاێنچ بەرپرسی ھێزە تایبەتیەکانی ئەمریکا لە عێراق و کۆلۆنێل ویلیامس بەڕێوەبەری سەنتەری ھەماھەنگی ھاوپەیمانان لەکوردستان و کۆلۆنێل کلین فەرماندەی دەستەی باڵای سەنتەری ڕاوێژکارانی ھاوپەیمانان لەکوردستان ئەو میحوەرەى پێشمەرگەیان بەسەر کردۆتەوە، بە "بەمەبەستی ھەڵسەنگاندنی دۆخی ئەمنی و گرتنەبەری ڕێکاروھەنگاوی پێویست بۆ وەڵامدانەوەی ھەرجولەو کردەیەکی تێرۆریستانی داعش."

سەردانیى ئەو شاندە سەربازییە لە کاتێکدایە، کە ماوەیەک جووڵەى چەکدارە تیرۆریستەکانى داعش، لە ناوچە کوردستانییەکان هەستیان پێ دەکرێ و لە چەند شوێنێکیش ناوە ناوە هێرش دەکەنە سەر سوپاى عێراق و پۆلیسى فیدراڵى. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین