پەرلەمانى کوردستان لەسەر پلەبەرزکردنەوەى فەرمانبەران کۆدەبێتەوە کوردستانی

نوچەنێت:

پەرلەمانى کوردستان، ڕاپۆرتێک ئامادە دەکات لە بارەى پلەبەرزکردنەوەى فەرمانبەران و پاشکەوتى مووچە، ئەندامى لیژنەى دارایى لە پەرلەمانى کوردستان دەڵێت، لە کۆبوونەوەى ئەمجارەى پەرلەمان بە ئامادەبوونى بەرپرسانى حکومەتى هەرێم گفتوگۆى لەسەر دەکرێت.

ئەمڕۆ شەممە (شەشى/ئاب/2022) عومەر گوڵپی، ئەندامێکی دیکەی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان بە رووداوى ڕاگەیاند، راپۆرتێکی ورد لەبارەی پاشەکەوتی مووچە، دواکەوتنی مووچە، نەبوونی پارە لە بانکەکانی سلێمانی، پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران، گرێبەستەکان، بێکاری و دانەمەزراندن و وانەبێژان لەلایەن لیژنەکەمانەوە ئامادەکراوە و لە دانیشتنى داهاتووى پەرلەمان گفتوگۆى لەسەر دەکەین.

ئەو ئەندامەى لیژنەى دارایى گووتیشى، لە ئێستادا پلەبەرزکردنەوەى هەر سێ سەرۆکایەتییەکەى هەرێمى کوردستان و کارمەندانى سلکى سەربازى بە هەموو جۆرەکانى دەستیپێکردووە، تەنها پلەبەرزکردنەوەى فەرمانبەران ڕاگیراوە.

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین