دواى زانکۆى سەلاحەدین، زانکۆى سلێمانیش سیستەمى یەکپۆشى پەیڕەو دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

دواى ئەوەى زانکۆى سەلاحەدین ڕاگەیاند، ئەمساڵ سیستەمى یەکپۆشى جێبەجێ دەکات، یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆى سلێمانیش دەڵێت، بۆ جێبەجێکردنى هەمان سیستەم راپرسییەکمان ئەنجامداوە و زۆربەى خوێندکاران لەگەڵ سیستەمى یەکپۆشین.

ئەمڕۆ دووشەممە (هەشتى/ئاب/2022) د. پێشڕەو حەمەجان، یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆی سلێمانی بە رووداوی راگەیاند، بەپێى ئەو راپرسییەى ئەنجامانداوە لە ناو قوتابیان لە بارەی یەکپۆشی، زۆربەى قوتابیان لەگەڵ جێبەجێکردنى سیستەمی یەکپۆشین.

د. پیشرەو حەمەجان زیاتر روونیکردەوە، دوای وەرگرتنی ئەنجامێکی کۆتایى راپرسییەکە، ئەنجامەکە ئاراستەی ئەنجوومەنی زانکۆ دەکرێت بۆ ئەوەی بڕیاری بڕیارى لەسەر بدرێت.

گووتیشى، بە هەمان شێوەى زانکۆى سەحەلادین، پەیڕەوکردنى سیستەمى یەکپۆشى لە کۆلیژ و زانکۆکان بە کارێکى گرنگى دەزانین.

ڕۆژى شەممەى ڕابردوو، سەرۆکى زانکۆى سەلاحەدین ڕایگەیاند، بۆ نەهێشتنى جیاوازى کۆمەڵایەتى لە ناو زانکۆکان، بڕیارمانداوە لە ساڵى داهاتوو سیستەمى یەکپۆشى پەیڕەو بکەین.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین