بکوژى باوک و کچەکەى زاخۆ دەستگیرکرا کوردستانی

نوچەنێت:

دواى چەندین ڕۆژ لە بێسەروشوێن بوونى باوک  و کچێک لە سنوورى زاخۆ کە ئاوارەى شنگال بوون، پۆلیسى دهۆک ڕایدەگەیێنێت، هەردووکیان بە مردووى دۆزراینەوە و توانیویانە بکوژەکەش دەستگیر بکەن.

درەنگانى شەوى (11)ـى ئابى (2022) بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى دهۆک ڕاگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، پۆلیسی نەھێشتنی تاوان لە دھۆک دوای کۆکردنەوەی زانیاری، توانی بکوژی (فارووق میرزا خەلەف) لە گەڕەکی سەرھلدان دەستگیر بکات.

هەر بەپێى ڕاگەیێندراوەکەى پۆلیسى دهۆک، بکوژ دانى بە تاوانەکە داناوە و ڕایگەیاندووە، باوک و کچەکەى کوشتووە، هەروەها شەو ڕابردوو تەرمى ئاخنین فاروقیش دۆزرایەوە.

جێگەى ئاماژەپێدانە، ڕۆژى چوارى ئاب، فاروق میرزا و ئاخینینى کچ بێسەروشوێن بوون، کە فاروق کە کوردێکى ئێزدى ئاوارەى شنگالە و لە کەمپى چەمشکۆ دادەنیشێت، لە سنوورى ئیدارەى سەربەخۆى زاخۆ.

لە ئێستادا پۆلیسى دهۆک سەرقاڵى لێکۆڵینەوە، چونکە بەپێى زانیارییەکان گومان دەکرێت، تاوانبار تاوانى دیکەشى ئەنجامدا بێت

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین