سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق دەكات کوردستانی
سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز سوزیكی كۆتارۆ، باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق كرد، لەو كۆبوونەوە گفتوگۆ لەسەر بارودۆخی سیاسیی عێراق و هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان و چەند تەوەرێكی تر كرا.

ئەمڕۆ یەكشەممە (21/ئاب/2022) سەرۆك مەسعوود بارزانی لە سەلاحەددین پێشوازی لە بەڕێز سوزیكی كۆتارۆ باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق كرد، لە دیدارەكەدا كە بەڕێز ئاراكاوا میكیهیرۆ، كونسوڵی گشتیی ژاپۆن لە هەولێر ئامادەی بوو، باڵیۆزی ژاپۆن وێڕای ئاماژەدان بە خەباتی گەلی كوردستان بۆ گەیشتن بە ئازادی، ستاییشی ڕۆڵی جەنابی بارزانیی نەمر و سەرۆك بارزانی و پارتی دیموكراتی كوردستانی كرد بۆ هەوڵەكانیان لە مسۆگەركردنی ماف و دەستكەوتی مێژوویی بۆ گەلی كوردستان.

هەر لەو دیدارەدا باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، سەقامگیریی هەرێمی كوردستان بەلای وڵاتەكەیەوە بابەتێكی گرنگە و جێگەی بایەخە. 

لە بەشێكی تری كۆبوونەوە سوزیكی كۆتارۆ هاوكاری و هەماهەنگییەكانی وڵاتەكەی لە هەرێمی كوردستان و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و شوێنەكانی تری عێراق خستەڕوو كە پەیوەست بوو بە بابەتی خزمەتگوزراییە گشتییەكان و دابینكردنی ئاو و كارەبا.

لەبەرانبەردا سەرۆك بارزانیش سوپاسی باڵیۆزی ژاپۆنی كرد و هیوای خواست پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا گەشەی زیاتر بكەن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین