سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له كونسولى نوێى ئه‌مه‌ريكا ده‌كات
ئەمڕۆ چوارشەممە (24/ئاب/2022) سەرۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى لە ئيرڤن هيكس جوونيه‌ر كرد، سەرۆكى هەرێمى كوردستان وێڕاى به‌خێرهێنان، پيرۆزبايى بۆ ده‌ستبه‌كاربوونى لێ‌كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست، هه‌روه‌ها هه‌موو پشتگيرييه‌كى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌ى نيشان دا.
لاى خۆيه‌وه كونسولى نوێى ئه‌مه‌ريكا خۆشحاڵيى خۆى به ده‌ستبه‌كاربوونى له هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و جه‌ختى له خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ بره‌ودانى په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه.
لە بەشێكى تر‌ى كۆبوونەوەكەدا هه‌ردوولا دوا پێشهاته‌كانى عێراق و كێشه‌كانى به‌رده‌م پرۆسه‌ى سياسييان تاوتوێ كرد و له‌مباره‌يه‌وه سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه، “كه چاره‌سه‌رى دۆخى عێراق ته‌نيا به گفتوگۆ و لێكگه‌يشتن له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور ده‌كرێت، هه‌روه‌ها باسى له دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و گرنگيى يه‌كڕيزيى نێوان لايه‌نه سياسييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان كرد.”
سەبارەت بە په‌يوەندييه‌كانيش، سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه، “كه ده‌رفه‌تى هاريكاريى ئه‌مه‌ريكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان هه‌يه به‌تايبه‌تى له بوارى وه‌به‌رهێنان و كه‌رتى تايبه‌تدا.”
شه‌ڕى دژى تيرۆر و مه‌ترسييه‌كانى داعش، گرنگيى بره‌ودان به ديموكراسى و پاراستنى مافه‌كانى مرۆڤ و ئازادييه‌كان و ئازاديى ڕاده‌ربڕين له هه‌رێمى كوردستان، دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوون.
.jpg)
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment