ناسك سه‌عید: چاومان له‌وه‌یه ژماره‌ى ئافره‌تان له سه‌ركردایه‌تى پارتى زیاتر بێت
تایبه‌ت به نوچه‌نێت
له هه‌ر چوار كه‌س له‌وانه‌ى ده‌بن به ئه‌ندامى كۆنگره
یه‌كیان ئافره‌ته
ئێستا پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له سه‌روبه‌ندى به‌ستنى كۆنگره‌ى 14 یه، كه بڕیاره له مانگى تشرینى دووه‌م "مانگى یانزه" ببه‌سترێت. ناسك سه‌عید به‌رپرسى راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانى یه‌كێتى ئافره‌تانى كوردستان له لێدوانێكى تایبه‌ت به نوچه‌نێت باسى شێوازى به‌شداربوونى ئافره‌تان له‌و كۆنگره‌یه ده‌كات و ده‌ڵێ، "گرنگیدان بە رۆل و پێگەی ئافرەت لەناو پارتی ئەوەی دەرخست، بێگومان بە پاڵپشتی خودی جەنابی سەرۆک بۆ ئەوەی رێژەیەکی باش لە ئافرەتان بەشدار بن، دەبینین لەسەر ئاستی لیژنە ناوچەکان بۆ هەر چوار هەڤاڵێک ئەوانەی دەبن بە ئەندامی کۆنگرە یەکێکیان ئافرەتە، ئیتر بە کۆتا سەردەکەوێت یانیش بە دەنگی خۆی سەردەکەوێت ئەوە یەکێکیان دەبێت ئافرەت بێت".
ناسك سه‌عید دووپاتى ده‌كاته‌وه كه رێژه‌ى 25% ئافره‌تان له كۆنگره‌ى پارتى په‌یڕه‌و ده‌كرێت و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا پارتى هه‌وڵ ده‌دات ژماره‌یه‌كى زۆر ئافره‌ت له كۆنگره به‌شدار بن. له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات ئێستا له سه‌ركردایه‌تى پارتى پێنج ئه‌ندام ئافره‌تن، به‌ڵام ئه‌وان وه‌ك یه‌كێتى ئافره‌تان و ته‌واوى ئافره‌تانى تر، چاوه‌ڕوانى ئه‌وه ده‌كه‌ن ژماره‌كه له داهاتوودا زیاتر بێت، ناسك سه‌عید گوتى، “ئێستا لەناو پارتی دیموکراتی کوردستان پێنج ئەندامی سەرکردایەتی هەیە، بەڵام لەو کۆنگرەیە رێژەیە زیاتر دەبێ چونکە لە 25٪ ئافرەتان دەتوانن بەشدار بن، ئێمە چاومان لەوەیە کە بە کۆتا هەموویان نەچنە سەرەوە بەڵکو رێژەیەکی باشتر لە ئافرەتان بتوانن ببنە ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان”.
خودی ئافرەتە کە دەنگ بە ئافرەت نادات
سه‌باره‌ت به‌رێژه‌ى به‌شداربوونى ئافره‌تان له پرۆسه‌ى سیاسى هه‌رێمى كوردستان، ناسك سه‌عید پێیوایه ده‌بێت كۆمه‌ڵگه‌یش زیاتر هه‌وڵى بۆ بدات، "بێگومان ئەوەش بە ئاسانی دەستەبەر نابێ" چونكه ده‌بێت تیڕوانینى كۆمه‌ڵگه بۆ ئافره‌تان و توانا سیاسییه‌كانیان بگۆڕێت. ناسك سه‌عید ده‌شڵێ، "پێش ئەوەی ئێمە هەوڵی ئەوە بدەین پێگەی ئافرەتان لە سیاسەتدا بەهێز بکەین دەبێ کۆمەڵگەی کوردی باوەڕی بەوە هەبێ کە دەبێ ئافرەت رۆڵێکی کاراتری هەبێ لە پرۆسەی سیاسی‌دا لە هەرێمی کوردستان، چونکە هەموومان دەزانین حیزبە کوردییەکان ئەنجام لە خەڵکی کوردستان پێکهاتووە کە هەموومان خاوەن یەک نەتەوەیەن و یەک عەقڵیەتین کەواتە پێش هەموو شتێک دەبێ کۆمەڵگە باوەڕی هەبێ کە دەبێ ئافرەت بەشدار بێت لە پرۆسەی سیاسی".
لە 63٪ دەنگدەران ئافرەتن
له پرۆسه‌ى سه‌رخستنى ئافره‌تان له بوارى سیاسه‌تدا، به بڕواى ناسك سه‌عدی به‌شێكى زۆر ئه‌ركه‌كه ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆى خودى ئافره‌تان، چونكه به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى ئه‌و، زۆرینه‌ى ده‌نگده‌رانى كوردستان ئافره‌تن. ناسك سه‌عید ده‌ڵێ، "بەپێی ئەو داتایانەی کە لەبەر دەستن ئەوا لە 63٪ دەنگدەران ئافرەتن، باشە ئەگەر ئەو رێژەیە راست بێت ئەوە زۆرترین دەنگدەری هەرێمی کوردستان ئافرەتە ئەی بۆچی رێژەیەکی کەمی ئافرەتان لەناو پرۆسەی سیاسیدایە، کەواتە ئافرەت خودی خۆیەتی کە دەنگ بە ئافرەت نادات".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment