پرسەنامەیەک لە سەرۆکى هەرێمى کوردستانەوە بۆ بنەماڵەى حاکم فەرهاد حاتەم کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى هەرێمى کوردستان، بەبۆنەى کۆچى دواییکردنى حاکم فەرهاد حاتەم، بەڕێوەبەری پێشووی فەرمانگەی داواکاری گشتیی سلێمانی پرسەنامەیەک ئاراستە کەسوکارى و هاوڕێیانى دەکات.

ئەمڕۆ شەممە (سێى/ئەیلوول/2022) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە پرسەنامەیەکدا بۆ بنەماڵەى حاکم فەرهاد حاتەم دەڵێت، "بە داخەوە هەواڵی کۆچی دواییی مافناس و دادوەری بەتوانا حاکم فەرھاد حاتەم سەرۆکی پێشووتری فەرمانگەی داواکاری گشتی سلێمانیم پێگەیشت."

سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە بەشێکى ترى پرسەنامەکەیدا ڕایدەگەیێنێت، "بەو بۆنە خەمناکەوە بە گەرمی پرسە و سەرەخۆشی لە کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەی و دۆستان و هاوڕێ و هاوکارانی دەکەم و ھاوبەشی خەمیانم."

دەقى پرسەنامەکەى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان:

بە داخەوە هەواڵی کۆچی دواییی مافناس و دادوەری بەتوانا حاکم فەرھاد حاتەم سەرۆکی پێشووتری فەرمانگەی داواکاری گشتی سلێمانیم پێگەیشت.

بەو بۆنە خەمناکەوە بە گەرمی پرسە و سەرەخۆشی لە کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەی و دۆستان و هاوڕێ و هاوکارانی دەکەم و ھاوبەشی خەمیانم.

لە خوای مەزن داواکارم گیانی خوالێخۆشبوو بخاتە بەر به‌زه‌یی و میهرەبانیی خۆی و سەبووری و ئارامی بە ھەموو لایەک ببەخشێت.

نێچیرڤان بارزانی

سەرۆکی هەرێمی کوردستان

٢٠٢٢/٩/٣

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین