سەرۆك نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە گەلانی بەریتانیا دەكات کوردستانی
سەرۆك نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی کۆچی دوایی شاژنە ئێلیزابێزەوە پەیامێکی ئاراستەی خێزانی شاهانە و گەلانی بەریتانیا کرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (هەشتی/ ئەیلوول/2022) سەرۆك نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر پەیامێكی ئاڕاستەی خێزانی شاهانەی بەریتانیا و گەلانی ئەو وڵاتە كرد، لە بەشێكی ئەم پەیماە دەڵێت، “زۆر خەمبارم بە کۆچی دوایی خاوەنشکۆ شاژنە ئێلیزابێزی دووەم."

لە بەشێكی تری پەیامەكەی سەرۆكی هەرێم دەڵیت، "لەم کاتە سەختەدا بیرمان لای خێزانی شاهانە و خەڵکی شانشینی بەریتانیایە و نزایان بۆ دەکەین". 

کۆشکی بەکینگهام، کۆشکی شاهانەی بەریتانیا  شاژنە ئێلیزابێزی دووەم لە تەمەنی 96 ساڵیدا  كۆچی دوایی كرد، شاژنی بەریتانیا ماوەی (70) ساڵ لەو پۆستەدا مانەوە.

لەدوای مردنی شاژنی بەریتانیا راستەوخۆ دوای مەرگی شاژنە ئێلیزابێز، چارلسی کوڕی کە تەمەنی 73 ساڵە بووە پاشای بەریتانیا.

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین