سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى به‌شداریى یادى ڕۆژى نیشتمانیى سعوودیه‌ ده‌كات کوردستانی

نوچەنێت:

کۆنسوڵخانەى سعوودیە لە هەولێر، بە ئامادەبوونى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، ساڵیادى (92) ساڵەى ڕۆژى نیشتمانیى شانشینى عه‌ره‌بستانى سعوودیه‌دا دەکاتەوە.

ئێوارەى ئەمڕۆ هەینى (23/ئەیلوول/2022) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به‌شدارى له‌ ڕێوڕه‌سمى یادى نه‌وه‌د و دوو ساڵه‌ى ڕۆژى نیشتمانیى شانشینى عه‌ره‌بستانى سعوودیه‌دا كرد كه‌ له‌لایه‌ن كۆنسولخانه‌ى گشتى سعوودیه‌وه له‌ هه‌ولێر سازدرا.

سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان ڕاگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە و دەڵێت، "سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ پیرۆزبایى له‌ شا سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز و جێنشینى سعوودیه‌ میر محه‌مه‌د بن سه‌لمان و سه‌ركردایه‌تى و حكوومه‌ت و گه‌لى شانشینى عه‌ره‌بستانى سعوودیه‌ كرد و هیواى سه‌ركه‌وتن و خۆشگوزه‌رانى بۆ خواستن."

لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، "لاى خۆیه‌وه‌ كونسولى گشتیى عه‌ره‌بستانى سعوودیه‌ له‌ هه‌ولێر، خۆشحاڵى و پێزانینى خۆى و سه‌ركردایه‌تیى سعوودیه‌ى به‌ به‌شداریى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى له‌و بۆنه ‌نیشتمانییه‌ى وڵاته‌كه‌یاندا نیشان دا و سوپاسى هاتنى به‌ڕێزیانى بۆ ڕێوڕه‌سمه‌كه‌ كرد."

دەشڵێت، "له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا ژماره‌یه‌كى به‌رچاوى به‌رپرسانى باڵاى هه‌رێمى كوردستان و دیپلۆماتكاران و نوێنه‌رانى وڵاتانى له‌ هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ بوون."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین