سوپاى پاسدارانى ئێران: ئۆپراسیۆنه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

سوپاى پاسدارانى ئێران راگه‌یێندراوێكى له‌سه‌ر هێرشه‌كانى ئه‌مڕۆى سه‌ر هه‌رێمى كوردستان بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و تێیدا دووپاتى ده‌كاته‌وه‌، تا هێزه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان له‌ هه‌رێمى كوردستان بن، ئۆپراسیۆنه‌كان به‌رده‌وام بێت.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 28/ ئه‌یلوول/2022 هێزه‌كانى ئێران چه‌ند ناوچه‌یه‌كى كوردستانیان بۆردومانكرد و چه‌ندان قوربانى له‌و هێرشانه‌ هه‌یه‌. سوپاى پاسدرانى ئێران له‌ په‌یامێكدا كه‌ له‌سه‌ر هێرشه‌كانى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، باس له‌وه‌ ده‌كات به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ كاتژمێر چوار ئۆپراسینه‌كه‌ دژى حزبه‌كانى رۆژهه‌ڵات ده‌ستیپێكردووه‌، كه‌ ئێران به‌ "گرووپى تیرۆریستى" ناویان ده‌بات.

له‌ راگه‌یێندراوەکە باس له‌وه‌ كراوه‌ درۆن و تۆپهاوێژ له‌ هێرشه‌كه‌ به‌كارهاتوون و ده‌شڵێ،"چه‌ند جارێك هه‌رێمى كوردستان بۆ ده‌ركردنى ئه‌و هێزانه‌ ئاگادار كراوه‌ته‌وه‌". سوپاى پاسداران ده‌شڵێ، “تا ئه‌و حزبانه‌ى رۆژهه‌ڵات له‌ هه‌رێمى كوردستان بن ئۆپراسیۆنه‌كه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت”.

ئه‌مه‌ یه‌كه‌م جار نییه‌ ئێران هێرش بكاته‌ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان پێشتر به‌ چه‌ندان بیانووى جیاواز و بێ ره‌چاوكردنى سه‌روه‌ریى هه‌رێمى كوردستان  و عێراق، پێشێلكاریى كردووه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین