حکومەتى هەرێم: پێشێلکردنی چەندبارەی سەروەریی خاکی هەرێمی کوردستان بە توندی سەرکۆنە دەکەین ئێران
حکومەتى هەرێمى کوردستان، لەڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "بەزاندن و پێشێلکردنی چەندبارەی سەروەریی خاکی هەرێمی کوردستان بە مووشەکباران، بە توندی سەرکۆنە دەکەین."

ئەمڕۆ چوارشەممە (28/ئەیلوول/2022) حکوومەتى هەرێمى کوردستان لەسەر بۆردومانەکانى ئێران بۆ سەر بنکە و بارەگاى حیزبەکانى ڕۆژهەڵاتى کوردستان ڕاگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە و بە ئیدانەى دەکات.

لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، "بۆردومانکردنی بنکەکانی ئۆپۆزسیۆن بە مووشەک لە لایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە، بە هەر پاساوێک، هەڵوێستێکی ناڕاست و بەلاڕێدابردنی ڕەوتی ڕووداوەکانە و جێگای سەرسوڕمانە"

 

دەقى ڕاگەیەندراوەکەى حکومەتی هەرێمی کوردستان:

بەزاندن و پێشێلکردنی چەندبارەی سەروەریی خاکی هەرێمی کوردستان بە مووشەکباران، بە توندی سەرکۆنە دەکەین.

بۆردومانکردنی بنکەکانی ئۆپۆزسیۆن بە مووشەک لە لایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە، بە هەر پاساوێک، هەڵوێستێکی ناڕاست و بەلاڕێدابردنی ڕەوتی ڕووداوەکانە و جێگای سەرسوڕمانە. ئەم جۆرە هێرشانە، کە بەردەوام دەکرێنە سەر خاکمان و بەو هۆیەوە ، خەلکی سیڤیلیش دەبنە قوربانی، شەرمەزار دەکەین و پێویستە کۆتایی بەم دەستدرێژیانە بهێنرێت.

سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان

2022/9/28

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین